لەماوەی ٢٣ ساڵدا ١٦٥ ڕۆژنامەنووس بێسەروشوێن بوون

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشکرایکرد، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا ١٦٥ ڕۆژنامەنووس بێ سەرو شوێنن، هەروەها سووریا, عێراق, یەمەن و میسر لە وڵاتە مەترسیدارەکانن بۆ ڕۆژنامەنووسان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئامارێكی سەبارەت بە ڕۆژنامەنووسانی بێسەروشوێن کە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا لە ٣٧ وڵاتی جیهان بێسەروشوێن بوون بڵاوكردووەتەوە.

 

سووریا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین ڕۆژنامەنووس تێیدا بێسەروشوێن بوون

بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ئەم ٢٣ ساڵەدا، ١٦٥ ڕۆژنامەنووس بێسەرو شوێنن، هەروەها سووریا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی ونبووی تێدایە، كە ٣ ڕۆژنامەنووسن.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، وڵاتی یەمەن لە پلەی دووەمدایە كە كۆی گشتیی ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی بێسەروشوێن ١١ ڕۆژنامەنووسن، دواتر عێراق لە پلەی سێیەمەدایە كە ٨ ڕۆژنامەنووس بێ سەروشوێنن، لە میسریش چوار ڕۆژنامەنووس بێ سەروشوێنن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا بەهۆی زۆری ژماری بێسەروشوێن بوونی ڕۆژنامەنووسان یان بە بارمتە گرتنیان، مەترسیدارترین ناوچەی جیهانن بۆ ڕۆژنامەنووسان.