ڕوقیە سادقی: "سەرکەوتن هی ئەو ژنانەیە"

"بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و نان، کار، ئازادی، توانیمان بناغەی حکومەتە بەڕواڵەت ئیسلامییەکان هەڵبشێوێنین"

بەهاران لاهیب

 

کابول- ڕوقیە سادقی یەکێک لە ژنە چالاکوانەکانی ئەفغانستان بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ نوژنها نارد و ڕایگەیاند، سەرکەوتن بۆ ژنانی تێکۆشەرە.

 

ڕوقیە دەڵێ: بۆ ڕۆژی ٨ی ئادار، پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنانی ئەفغانستان و ئێران دەکەم و سڵاوێکی گەرمیان بۆ دەنێرم و ماندوو نەبن.

 

بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و نان، کار، ئازادی، توانیمان بناغەکانی حکومەتە بەڕواڵەت ئیسلامییەکان بلەرزێنین و دڵنیام کە لەگەڵ بەردەوامی ئەم چالاکییانە، لەگەڵ بەردەوامی ئەو ناڕەزایەتیانە و داواکارییانەی دادپەروەری، حکومەتەکان ڕۆژێک دەڕووخێن.

 

سەرکەوتن هی ئەو ژنانەیە!