ئاماری باکووری کوردستان و تورکیا؛ ٣١ هەزار و ٦٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا

ئافاد ئاماری نوێی گیان لەدەستدانی لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕاگەیاند، کە گەشتووەتە زیاتر لە ٣١ هەزار.

ناوەندی هەواڵ

 

بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات و ئەوانی دواتر، ناوەندەکانی ناوچەی بازارجیخی شاری مەڕەشی گرتەوە و کاریگەری لەسەر زیاتر لە ١٠ شاری باکووری کوردستان و تورکیا کرد و زیانەکانیشی گەشتە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا

 

٨ ڕۆژ بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە و هەموو ڕۆژێک زیانەکان زیاتر دەبن، تیمەکانی ڕزگارکردنیش نەگەشتوونەتە زۆرێک لە ناوچەکان و ئەگەر بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کەسانی ژێر داروپەردووەکاندا گیان لەدەستنەدەن، ئەوا بە هۆی سەرما و برسێتییەوە کۆتایی بە ژیانیان دێت.

 

بەپێی دوایین ڕاگەیەندراوی ئافاد، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٦٤٣ کەس.