بنەماڵەی شەنیاشار: بە زوڵمی ئێوە سەرتان بخوات

ئامینە شەنیاشار، کە لە ڕۆژی ٦٦٢دا درێژە بە چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری دەدات، وتی: با زوڵمەکەت لە ساڵی ٢٠٢٣ سەرت بخوات، کوڕەکەم دەگەڕێتەوە ماڵەوە، ئێمە دادپەروەریمان دەوێت. با هەموو ئەوانەی بە ناڕەوا لە زیندانەکاندا ڕاگیراون ئازاد بکرێن.

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە بە برینداری ڕزگاری بوو دەستیان بە ئێشکگری کرد، ئەمڕۆ لە ٦٦٢ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

 

"ئێمە دادپەروەریمان دەوێت"

ئامینە شەنیاشار باسی لە ئێشکگرییەکە کرد و ڕایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕووبەڕووی ستەم بوونەتەوە و وتی: با زوڵمەکەت لە ساڵی ٢٠٢٣دا سەرت بخوات، کوڕەکەم دەگەڕێتەوە ماڵەوە، ئێمە دادپەروەریمان دەوێت و با هەموو ئەوانەی بە ناڕەوا لە زیندانەکاندا ڕاگیراون، ئازاد بکرێن.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆیان ئەم بابەتەیان بڵاوکردەوە: ئەو زوڵمەی  کە لە دادگای ڕەحا بەردەوامە، گەیشتووەتە لوتکە، پەرلەمانتارانی ئاک-پارتی کە بێدەنگن بەرامبەر بە داواکاری دایک بۆ دادپەروەری، ناتوانن بە ئاشکرا لە ڕەحا بچنە ناو گەلەوە، چونکە گەل دەرگای دادگایان نیشان دەدەن.