ژنانی ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراو: ڕاستییەکان دەنووسین

ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا لە ئەنقەرە دەستگیرکراون، ڕایانگەیاند، لە هەر بارودۆخێکدا بەردەوام دەبن لە نووسینی ڕاستییەکان و ئێمە شوێنکەوتووی گوربەتەلی ئەرسۆزین.

ناوەندی هەواڵ

 

دەرەن یورتسەڤەر، بەڕێوەبەری پەخشی گشتی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، پەیامنێران بێریڤان ئاڵتان، جەیلان شاهینلی و پەیامنێرانی ژن نیوز حەبیبە ئەرەن و ئۆزنور دەگەر، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ٢٩ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە بە بیانووی "ئەندامێتی ڕێکخراوی تیرۆریستی" دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانەوە پەیامێکیان نارد.

 

ژنانی ڕۆژنامەنووس لەگەڵ پارێزەرەکانیان کۆبوونەتەوە و لە پەیامەکەیاندا ئەمانەی خوارەوەیان وتووە:

 

حەبیبە ئەرەن: لە یادی ٩٩ ساڵەی کۆماردا لەگەڵ هاوڕێکانم دەستگیرکرام. ئەم گرتنە یەکەم نییە و دواجاریش نابێت. بۆ ئێمە مێژوو تەنها دووبارەبوونەوەی خۆی نییە و لەو ڕۆژەوەی دەستمان بەم پیشەیە کرد، شاهیدی زۆر شت بووین و پۆلیسمان بینی کە ئەشکەنجەیان دەداین و دەستگیریان دەکردین، ئێمە وەک ژن بەردەوام دەبین لە نووسینی ڕاستییەکان. بەهیوای دیدارتان لە ڕۆژانی ئازاددا. ئێمە باشین، مۆڕاڵمان باشە، بە جۆش و خرۆشەوە سڵاو لە هەموو لایەک دەکەم.

 

"ڕۆژنامەگەری ئازاد بێدەنگ نابێت"

بێریڤان ئاڵتان: ئامانجیان بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامەگەری ئازادە. بەڵام ڕۆژنامەگەری ئازاد کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە سەرەڕای تۆمەتبارکردنیان بە کارەکانیان بەردەوامن و ناتوانرێت بێدەنگ بکرێت. ٩ هاوڕێی ڕۆژنامەنووسمان دەستگیرکراون، بەڵام لەگەڵ دەیان هاوڕێی نوێمان بەردەوام دەبین لە کاری ڕۆژنامەگەری ئازاد.

 

ئۆزنور دەگەر: کولتووری چاپەمەنی ئازاد بەردەوام بووە لە نووسینی ڕاستییەکان سەرەڕای کوشتن و گرتن و فشار. ئێمە پاشماوەی گوربەتەلی ئەرسۆزین، ئەو چوار دیوارە ناتوانن قەڵەمەکانمان لە دەستمان ببەن و چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ نابێت.

 

"کۆڵمان نەدا، کۆڵ نادەین"

جەیلان شاهینلی: جێگای ئێمە ناتوانێت ببێتە بەربەست لەبەردەم کاری ڕۆژنامەوانیماندا، هاوشێوەی موسا عەنتەر بەردەوام دەبین.

 

دیرەن یورتسەڤەر: هۆکاری دەستگیرکردنمان لەبەر ئەوەیە کە ئێمە ڕۆژنامەنووسین. ئەوەی ئێمە دەیکەین بۆ پاراستنی خۆمان نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی ڕۆژنامەگەرییە. هیوای ئێمەیە کە لە هەموو لایەکەوە ئاگاداری ڕۆژنامەگەری بن. ئۆپەراسیۆنێک بەردەوامە. بەڵام ئەوەی لە ڕاستیدا دەخوازرێت بکرێت، ویستراوە لەسەر ڕاستی وەربگیرێت. کاتێک لە ژێر چاودێریدا بووین، دەیانویست سەرمان بچەمێننەوە. ئێمە کڕنوشمان نەبرد و نابەین، ئێمە پێداگری لەسەر ڕۆژنامەگەری ڕاستی دەکەین و دەڵێین ڕۆژنامەگەری ئازاد بێدەنگ ناکرێت. مۆڕاڵمان باشە و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پشتگیریان کردین، لە هەر کوێیەک بین بەردەوام دەبین لە نووسین.