لە بواری تەندروستی و ئابووری ژنان پێشەنگایەتی دەکەن

بوارێک کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیرکرابوو، دوای ئەوەی یەک بە یەک ئەو بوارانە پاککرانەوە کەوتنەوە دەست خاوەنەکانیان، ژنانی چیای قەزوان لەو بوارانەدا پیشەنگایەتی دەکەن و خاکەکەیان دەپارێزن.

سۆرگول شێخۆ

 

حەسەکە-چیای قەزوان لە کانتۆنی جزیرەی هەرێمی باکوورو ڕۆژهەڵستی سووریا، ٩ ساڵە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەژەو یەپەگەوە لەدەستی داعش ڕزگارکراوە، ژنان توانیان لەو بوارانەدا شوێن بگرن کە داعش لێیانی قەدەغە کردبوون، هەنگاویان ناو بە "هەنگاوی بەرەو خۆبوون" پێناسەیان کرد.

 

سەوسەن سلێمان، لە کۆمیتەی ئابوری ئەنجومەنی شارۆچکەی خەرا، جەواهیر محەمەد، لە ڕێکخستنی بەڕیوەبەریی کۆنگرەی ستار، شەیما ئەحمەد، ئەندامی ناوەندی تەندروستی قسەیان بۆ کردین.

 

سەوسەن سلێمان، لە کۆمیتەی ئابوری ئەنجومەنی شارۆچکەی خەرا ئاماژەی بەوەکرد، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ژنان لە بواری ئابوری ئازاد نەبوون، هەمیشە لەژێر کاریگەری سیستمی دەسەلاتداری و باوکسالاریدا بوون، دواتر قۆناغی داگیرکاری جەبهەت ئەلنوسرە لەسەر چیای قەزوان دەستیپێکرد، لەبەرئەوەی ئارامی و ئاسایش نەما خێزانەکان ڕێگەیان نەدا کچەکانیان وەک پێشتر بن و بچن بۆ کۆکردنەوەی پەموو یان زەوییە کشتوکاڵییەکان و چیای قەزوان، گەمارۆدان لەسەر چیای قەزوان لەلایەن داعشەوە دەستیپێکرد، چەتەکان بەناوی پاراستنی ژنانەوە یاساین دانا، ژنان لەهیچ شوێنیک نەمان تەنانەت لەبەردەرگای ماڵەکانیش، تەنها پیاوان دەبیندران، وەک جیهانێک تەنها بۆ پیاوان بێت.

 

ڕێکخستن و بەڕێوەبەردنی پڕۆژەو هاوکارییەکان

سەوسەن سلێمان ئەو پڕۆسەیەی ژنان کە دوای ڕزگارکردنی چیای قەزوان دەستیانپیکرد بەبیرهینایەوەو وتی: ژنان لەهەموو بوارەکاندا بە تایبەتی بواری ئابوری ئیتر ئازادبوون، لە گەمارۆدانەوە بەرەو ئازادبوون، هەستێک کە پێناسە ناکرێت، ژنان دەستیان بە پێشخستنی ئەو پڕۆژانە کرد کە هەرێمەکە پێویستی پێی هەبوو، وەک پڕۆژەی فڕن و نانەوا، بەخێوکردنی مریشک، دوورین ، ژنان پڕۆژەکان پێشدەخەن و بەڕێوەی دەبەن، لە بواری ئابوریدا ژنان هەنگاوی بەکۆمەڵیان ناوەو وتیان "دەتوانین ئەنجامی بدەین"، بەڵام لە سەردەمی ڕژێم ژنان هەمیشە ناچاربوون دەست بۆ پیاوان پان بکەنەوە.

 

ژنانی چیای قەزوان ناسنامەیان لە کۆنگرەی ستار وەرگرت

جەواهیر محەمەد، لە ڕێکخستنی بەڕیوەبەریی کۆنگرەی ستار ئاماژەی بەوەکرد، ڕێکخستنبوونی ژنانی چیای قەزوان بە بیرو تێڕوانینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ئەنجام دراو وتی: لەبەرئەوەی باوەڕیمان بە بیری ڕێبەر ئۆجالان هەبوو، لەسەر ئەو بنەمایە بە سیمینارو کۆبوونەوەی خۆمان ڕێکخستبوونی ژنانمان کردە ئامانج، وەک ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار کە تونایمان زۆر کەیسی کۆمەڵایەتی چارەسەر بکەین و دادپەروەری پێکبێنین، بە تایبەتی کەیسی ژنان، لەبەرئەوەی ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی زیاتر دەبنەوە، کۆمەگەڵگە ئیتر ژنان وەک خاوەن ماف دەبینێت، ئەگەر بەرێز ئۆجالان نەبوووایە ژن خۆی نەدەناسی، ژنان دەبێت بزانن کەیسی خۆیان چییەو دەبێت چی بکەن، شەهید بێریتان جودی بۆ پاراستنی ژنان و کۆمەلگەی چیای قەزوان لەبەرامبەر داگیرکاری داعش گیانی لەدەستدا، خۆی بە پیشەنگ بینی لەبەرئەوە ئەو کارەی کرد، لە ئەنجامی تێکۆشانی ٩ ساڵ، ئەمرۆ ژنان پێشەنگایەتییان هەلبژاردووەو بۆ ١١ی حوزەیران بۆ بونیادنانی شارەوانییەکی دیموکراتیک کاندیدە ژنەکانیان دیاریکرد.

 

بۆ خزمەتی ژنان، لە خزمەتی ناوەندی تەندروستی بەردەوامن

شەیما ئەحمەد، ئەندامی ناوەندی تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لە بواری تەندروستی و خزمەتگوزاری تەنروستی خاوەن مافن، بەڵام لەکاتی چەتەکانی داعش لەمە بێبەش بوون، لەکاتی منداڵ بوون گەیشتنە گیان لەدەستدان ئەوەش بەهۆی ڕێگریی چەتەکان لە خزمەتگوزاری و ناوەندی تەندروستی، لەو سەردەمەدا پزیشک و ناوەندی تەندروستی و دەرمانخانە بۆ ژنان نەبوون، بەڵام ئیشتا بارودۆخەکە جیاوازە پزیشک و ناوەندی تەندروستی و دەرمانخانە هەن و ژنان خزمەتی تەندروستی جەستەیی و دەروونی پیشکەش دەکەن.