نەبوونی ژن لە دانوستانەکانی لوتکەی کۆنفڕانسی ژینگەیی، نیگەرانی دروست دەکات

ژمارەیەکی زۆر کەم لە ژنان لە دانوستانەکانی کەشوهەوای لوتکەی کۆنفڕانسی ژینگەیی کە ئەمساڵ لە میسر بەڕێوەدەچێت بەشداری دەکەن، پسپۆڕان و سیاسەتمەداران هۆشداری دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

٢٧ەمین لوتکەی کۆنفرانسی ژینگەیی لایەنەکان لە شەرم شێخی میسر کە لە ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەم دەستیپێکرد و تا ١٨ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت، لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە سەرۆک و سەرکردە، نوێنەری کۆمپانیا و رێکخراوەکان و زانایان و شارەزایان لە شاری شەرم شێخی سەر دەریای سووردا کۆدەبنەوە و تاوتوێی پرسی گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن بەڵام لەو ژمارەیە ژنان کەمتر لە ٣٤٪ی تیمەکانی دانوستانکار پێکدێنن.

 

بەرپرسانی حکومەت و کەمپینەکان دەڵێن کە بەبێ ژنان گۆڕانکاری زیاتری کەشوهەوا چارەسەر ناکرێت و لە ئەنجامدا ژیانی ژنان خراپتر دەبێت.

 

شیرلی دجوکورنا کریناک، ژنێکی ڕەسەنی خەڵکی بەڕازیل ڕایگەیاند کە ژنان هەمیشە تێکۆشەر بوون بۆ ئەم هەسارەیەو وتی: "ژنان تێدەگەن کە مانای ژیان لە کۆمەڵگەدا چییە، لەبەر ئەوە مانای ئەوەیە کە گرنگی بە کەسانی تر و جیهانی سروشتی دەدەن، ژنە ڕەسەنەکان بە تایبەتی هەمیشە بۆ پاراستنی ژینگە تێکۆشانیان کردووە و پێویستە ڕێزیان لێبگیرێت و خەڵکیش گوێ لە ئێمە بگرن".

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە ١١٠ سەرکردە ئامادە بوون، تەنها ١٠ کەس ژن بوون، ئەمە یەکێکە لە نزمترین چڕکردنەوەکانی ژنان کە لەم لوتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەبینرێن، بە پێی ڕێکخراوی ژینگە و گەشەپێدانی ژنان "WEDO"، کە بەدوای بەشداریکردنی ژنان لە ئەم جۆرە کۆبوونەوانەدایە ئاماژەی بەوەکردووە کە بوونی پیاو لە نێوان سەرکردەکاندا رەنگدانەوەی ڕەوتێکی فراوانتری هەبوو لە نێوان تیمەکانی شاندەکە کە وڵاتەکان ناردویانە.

 

بەپێی ڕێکخراوی ویدۆ، لە ساڵی ٢٠١١دا وڵاتان بەڵێنیان دا بەشداری ژنان لەم گفتوگۆیانەدا زیاد بکەن، بەڵام پشکی ئەمساڵ لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە ٤٠٪ ەوە  دابەزیووە.

 

دکتۆر جینی دی ئارک وەزیری ژینگە بۆ ڕواندا کە ٥٢٪ی ژنی لە کابینەکەیدایە ڕایگەیاند کە دەرئەنجامەکانی دانوستانەکان کاریگەری دەبێت لەسەر کەمی بەشداریکردنی ژنان.

 

ڕۆژی دووشەممە، ڕاپۆرتێکی نوێی دەزگای خێرخوازی ئاکراک ئەید ئاشکرای کرد کە ژنان ڕووبەڕووی زۆربوون و مەترسیی تایبەت دەبنەوە، چونکە قەیرانی کەشوهەوا خراپتر دەبێت، ڕاپۆرتەکە ئاشکرای دەکات کە لە زۆرێک لە نەتەوە پێشکەوتووەکاندا - کە ڕووبەڕووی خراپترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە، ژنان بەرپرسیارێتی زیاتریان لە پاراستنی ئاو و خۆراک و سووتەمەنی بۆ خێزانەکانیان هەیە کە لە کاتی لافاو و وشکەساڵی یان قەیرانی تری پەیوەندیدار بە کەشوهەوا دروست دەبن.

 

زۆربەی کرێکارانی کشتوکاڵیش ژنن، بۆیە کاتێک وشکەساڵییەکی توند هەیە، وەک ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا دەبینرێت، دەتوانرێت داهاتەکەیان بە توندی ببڕدرێت، نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی کردووە کە ٨٠٪ی ئەو کەسانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە ئاوارە بوون ژنن.

 

دکتۆر سیلا مانگێ بەڕێوەبەری لیژنەی تەندروستی نێودەوڵەتی رزگارکردنە کە ئێستا لە کامپی پەنابەرانی کاکوما لە کینیا کار دەکات ئەو ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەو زیادی کەمیی خۆراکی لە ژنانی بەتەمەن و گەنجیشدا بینیوە لە ناوچەی وشکەساڵی، هەروەها نیگەرانی ئەوە هەیە کە ژنان زیاتر دەچنە مەیدان بۆ کۆکردنەوەی خۆراک و ئاو کە ڕووبەڕووی زیادبوونی مەترسییەکانی توندوتیژی دەبن.

 

بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژنانی گەنج لە ئێستادا بەرپرسن لە ئەنجامدانی کاری کەشوهەوا هەندێک لە بەناوبانگترین کەیسە یاساییەکان کە بەرامبەر بە حکومەتەکان براون بۆ بێ هەڵوێست بوون لە گۆڕانی کەشوهەوادا، لەلایەن ژنانەوە براون.

 

هانا بریکسی دەرهێنەری جیهانی بۆ جێندەر لە بانکی جیهانی وتی بەڵگەی زیاد بوونی هەیە کە هەبوونی ژنان بەشداری دەکەن و ئەنجامەکان لە دانوستانە جیهانییەکانی وەک COP27 باشتر دەکات.

 

ژنیک بەناوی کاستۆر لەوەفدەکەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد کە دانوستانکارەکانی وڵاتەکەی کێشەی بەشداریکردنی ژنانیان لەگەڵ میوانانی ئەم ساڵی میسردا بەرزکردووەەوەو لەگەڵ وڵاتانی تردا کاری لەسەر دەکەن.