ژنانی لیبیا بە شیکارییە سیاسییەکانیان لە کۆمەڵگەدا پەسەند دەکرێن

لە سەردەمێکدا کە لە لیبیا ململانێکان زۆرن، بارودۆخی سیاسی پێویستی بە شرۆڤەکارانی سیاسی هەیە کە بتوانن دۆخەکە بە باشی هەڵسەنگێنن، لەم ڕوانگەیەوە ژنان لە ڕیزی پێشەوەی شرۆڤەکاران دان و کۆمەڵگە پەسەندیان دەکەن.

ئیبتسام ئەغفیر

 

بنغازی- ئەمەل بۆقشەتا ئەلعیربی، شرۆڤەکاری سیاسی لیبی، دووپاتیکردەوە کە ململانێکانی لیبیا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە شیکاری سیاسی دەکەن، لەم بابەتەشدا گرنگترین و هەستیارترین ڕۆڵ دەکەوێتە سەر شانی ژنان.

 

ئەمەل بۆقشەتا ئەلعیربی ڕایگەیاند، زۆربەی ئەو کەسانەی شیکاری دەکەن، چونکە شارەزا نین لەم بابەتەدا، باس لە پرسە هەستیارەکانی لیبیا دەکەن بەبێ ئەوەی پێشینەی لیبیا بزانن و بزانن چی کاریگەری لەسەر دۆخەکە دەبێت، هەروەها وتیشی: لە ئێستادا شیکاری و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی هەیی دەکرێت، بەڵام گرنگترە شرۆڤەی ئەو ڕووداوانە بکرێت کە ڕوودەدەن و کاریگەرییشیان لەسەر داهاتوو هەیە، شرۆڤەکاران پێویستە شارەزا بن لە کارەکانیان و زانیاری زۆریان هەبێت لەسەر دەوروبەری خۆیان و جیهان، دەبێت مرۆڤ ئازا بێت چونکە هەوڵدەدات کاریگەری لەسەر خەڵک دروست بکات و سەرنجی خەڵک بۆ خۆی یان بۆ ئەو بابەتە ڕابکێشێت کە باسی دەکات.

 

"ژن باشترە لە شیکردنەوەی سیاسەتدا"

سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە شیکاری سیاسی و بە تایبەتی لە لیبیا کە تا ئێستاش بەهۆی دابونەریتەوە دەناڵێنێت، ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە خێزانەکان پاڵپشتی ژنان بکەن، پێویستە خاوەنی ڕۆشنبیری سیاسی و زانیاری سیاسی بن، چونکە ڕاستگۆترین کەس لە شیکاری سیاسیدا ژنانن.

 

ئەمەل بۆقشەتا ئەلعیربی سەبارەت بە کەمی ژنان لە بواری سیاسیدا وتی: ژنان لەم کارە دەترسن، چونکە زۆر مەترسیدار و قورسە، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە لیبیا و تاکلایەنە هەمووان دەخاتە مەترسییەوە، بەتایبەت ژنان دەتوانن کاریگەرییان لەسەر بێت،کوشتن، هەڕەشە یان ڕفاندن و لێدان ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، بەڵام قبوڵکردنی کۆمەڵگە بۆ ئەو ژنانەی لە سیاسەتدا قسە دەکەن، یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان، ئەو ژنانەی هەموو شتێک بۆ وڵاتەکەیان دەدەن و خۆشیان دەوێت، تەنانەت ئەگەر هەڕەشەشیان لێ بکرێت، واز لە سیاسییەکەیان ناهێنن، کار دەکەن و شیکارییەکانیان پێشکەش دەکەن، خەڵکی لیبیا چیتر نەزان نییە، چونکە جیهانی تۆڕە دیجیتاڵییەکان ڕێگەی بە هەمووان داوە یەکتر بناسن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەمەل بۆقشەتا ئەلعیربی ڕایگەیاند کە بارودۆخی ئەم دواییە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان هەبووە، وتیشی: کۆمەڵگەی لیبیا ئێستا شیکاری سیاسی ژنان قبوڵ دەکات، باسی ئەزموونی خۆم دەکەم، کاتێک دەچمە شوێنێک خەڵک پێشوازیم لێدەکات و ئەو شیکارییەی کە کردوومە بەرز دەنرخێنێت، بۆیە دەبێت هەمیشە ڕاستییەکان بڵێین.