ژنانی سعودی لە خولی یاری تۆپی پێی دۆستانەی فیفا سەرکەوتن

ژنانی سعودیە لە یاریگای شازادە جەلاوی دوای ئەوەی بە ١-١ لەگەڵ پاکستاندا کشایەوە، نازناوی پاڵەوانی یەکەم خولی دۆستانەی نێودەوڵەتی ژنانی وەرگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

خولی یاری تۆپی پێی دۆستانەی فیفا لە شەوی پێنجشەممە کۆتایی هات و ژنانی سعودیە توانیان سەربکەون و نازناوی خولەکە بەدەستبهێنن.

 

ئەنجامەکانی سەرکەوتنەکە زۆر گەورەن دوای ماوەیەکی کەم لە سەرکەوتنەکە، تیمەکە بە فەرمی چووە ناو ڕیزبەندی نێودەوڵەتی فیفاوە بۆ یەکەم جار.

 

مۆنیکا ستائاب، سەرۆکی ڕاهێنەر وتی: :بردنەوەی ئەم پاڵەوانیەتیە وەرچەرخانێکی گرنگە لە تۆپی پێی عەرەبستانی سعوودی و متمانەی گەورە بە یاریزانەکان دەدات کە پیشەی هەڵبژاردەی خۆیان پێش بخەن".

 

هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بە سەرکەوتنی داهاتووی دەزانێت، وتیشی: "من خۆشحاڵم بە یاریزانەکان کە چۆن لە سێ یاری ڕابردوودا ئەنجامیان دا، ئەمە تەختەیەکی گەورە بۆ سەرکەوتنی داهاتوو دابین دەکات، ئەم سەرکەوتنە ئیلهام بۆ ژنانی گەنج دابین دەکات لە هەموو سوچێکی سعودیە و هەروەها بۆ یاریزانە گەنجە بەتواناکانی تری پریمەرلیگ کە ئاواتەخوازن یاری تۆپی پێی نێودەوڵەتی بکەن".