"دژی گۆشەگیری تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین"
هەدلە حەسەن، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) لە کانتۆنی فورات، سەرنجی بۆ گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا و داوای زیادکردنی تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری کرد.
ئێلڤین محەمەد
کۆبانێ- کۆبوونەوەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی بە هۆکاری جیاجیا ئاستەنگ کراون، دژ بە سیستمی ئەشکەنجە و جینۆساید لە ئیمرالی کاردانەوەکانی ژنان و خەڵکی ناوچەکە بەردەوامن.
دوای ٤٣ مانگ بۆ یەکەمجار لە ٢٣ی تشرینی یەکەم کۆبوونەوەی بنەماڵەکەی لەگەڵدا مائەنجامدرا، ڕێبەری گەلی کورد ڕایگەیاند کە گۆشەگیری هێشتا بەردەوامە و ئەم پەیامەی دا "ئەگەر هەلومەرجەکە هاتە ئاراوە، من دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەی شەڕ و توندوتیژی بەرەو چارەسەری یاسایی و سیاسی ببەم".
دوای کۆبوونەوەکە، پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ، تانەیان لە دادگای لەسێدارەدانی بورسا دا. دادگا ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەم عەبدوڵا ئۆجالان "سزایەکی دیسپلینیی" بۆ ماوەی سێ مانگ دەرچووە تا ئەوکاتەی کۆبوونەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی قەدەغە دەکرێت.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە لە ئیمرالی دژی سیستمی ئەشکەنجە و جینۆساید تێدەکۆشێت. هاوشانی گەلی کورد و دۆستەکانیان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات خەبات دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان.
هەدلە حەسەن، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) لە کانتۆنی فورات، لەسەر ئەو پرسە قسەی لەگەڵ کردین.
"ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجێکی سەختدا تێدەکۆشێت"
هەدلە حەسەن لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: ڕێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیرییەکی تونددا ڕاگیراوە، دوای ٤٤ مانگ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی بنەماڵەیی بەڕێوەچوو، ڕاستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک سزایەکی دیسپلینیی نوێی بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپاند، بەهۆی سزا دیسپلینییەکانەوە، بنەماڵە و پارێزەر ڕێگە بە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ نادەن، گۆشەگیری تا دێت توندتر دەبێت و ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی سەختدا خەبات دەکات، هەموو زیندانییەک مافی ئەوەی هەیە لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی کۆببێتەوە، هەروەها ڕێبەر ئاپۆ مافی ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی کۆببێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا یاساکان پێشێل دەکات و بە مافی قەدەغەکردنی کۆبوونەوە دەزانێت.
"بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، پلانی پیلانگێڕان بێ ئەنجام بوو"
لە درێژەی قسەکانیدا هەدلە حەسەن وتی: ئامانجی دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی نێودەوڵەتی لە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ کۆتاییهێنان بوو بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و لەناوبردنی گەلی کورد لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ، بەڵام پلانی پیلانگێڕان پووچەڵ بووەوە و بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە، چونکە ڕاستترین و ئازادترین بیر ڕێبەر ئاپۆیە، تەنانەت تا ئەمڕۆش کار لەسەر بیرۆکەکانی دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین ئازادی ژنان مسۆگەر بکەین و بە ماف و ئازادی ئاشنایان بکەین و دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و داگیرکارییەک تێبکۆشین.
"تێکۆشانمان دژی گۆشەگیری بەهێزتر دەکەین"
هەدلە حەسەن، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) لە کانتۆنی فورات، لە کۆتایی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: هەرچەندە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گۆشەگیری زیاتر بکات، تێکۆشانمان لە دژی گۆشەگیری بەهێزتر دەکەین، هەمیشە لە شەقامەکاندا دەبین، لە چالاکییەکاندا دەبین تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت.