دیدارەکانی "نا بۆ هەژاریی ژنان" بەردەوامی هەیە
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە چوارچێوەی کەمپەینی "نا بۆ هەژاریی ژنان" لەگەڵ ژنان کۆبوونەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ناوچەی هەرەکەی کۆجاعەلی لە چوارچێوەی کەمپەینی "نا بۆ هەژاریی ژنان" لەگەڵ ژناندا کۆبوونەوە، شاندەکە لە وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە ئایشە ئاجار باشاران، کۆردیناسیۆنی ژنان و ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی کۆجاعەلی پێکهاتبوون.
"ئێمەی ژنان پێکەوە ژیانێکی نوێ ئاوا دەکەین"
وتەبێژ ئایشە، لە کۆبوونەوەکەدا وتی: لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، دەسەڵاتدارانی ئاکەپە لەگەڵ ژن، هەدەپە و کورداندا خەریکبوو، دەسەڵات دەیەوێت سیستەمێکی پاوانخوازی بنیات بنێت، لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ژنانیان لەیەکتر دوور خستەوە، ئەمڕۆ دەمانەوێت گوێ لە کێشەکانتان بگرین، چونکە بەڵێنێک کە دەسەڵات بیدات پێمان نەماوە، بۆیە ئێمەی ژنان پێکەوە ژیانێکی نوێ ئاوا دەکەین.
ت.پ