دووەم ڕووداو لەمڕۆدا، لە خانەقین ژنێک کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین کە شوێنەواری ٧ گولـلە بە لەشییەوە بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەکاتێکدا بەرەو ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان هەنگاو دەنێین، بەڵام ڕەتکردنەوەی ژنان و نایەکسانی بەرامبەریان لە زیادبووندایە، تەنها بەیانی ئەمرۆ ٣ی ئادار، کوشتنی ژنێک لە خانەقین و گیان لەدەستدانی گوماناوی منداڵێکی کچ لە کەلار کە شوێنەواری گولـلە بە لەشیەوە هەبووە تۆمار کراوە.

 

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بەوەکردووە،  کاتژمێر ١٠:٣٠ی خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ٣ی ئادار تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ، کە شوێنەواری گولـلە بە لەشییەوە بووە، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین.

 

ڕاشیگەیاندووە، ژنەکە دایکی دوو منداڵ بووە، شوێنەواری ٧ گولـلە بە لەشییەوە بووە، بۆ زانینی چۆنیەتی ڕووداوەکە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی بەعقوبە کراوە.