دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا، کە خوشک و برایەکی دووانەی تەمەن شەش ساڵانن.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکدا لە گەڕەکی تیتۆکەی رانیە دوو منداڵ بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا.
دوو منداڵەکە خوشک و برایەکی دووانەی تەمەن شەش ساڵانن.
بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان، منداڵەکان لە کاتی خەودا بەهۆی غازی سۆپای ناوماڵەکەیان توشی خنکان بوون و پێش گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە