دوو خوشکی جەزائیری لە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکاندا گیانیان لەدەستدا

دوو خوشکی خەڵکی جەزائیر لە گوندی ئێخلیجانی پارێزگای تازی ئۆسۆ، لەئاگری دارستانەکانی جەزائیردا گیانیان لە دەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٢ی ئابدا، خزمەتگوزاری بەرگری شارستانی لە جەزائیر تەرمی سوتاوی دوو خوشکیان بە ناوەکانی سارا و جەوهەر دۆزییەوە، دەسەڵاتدارانی جەزائیر رایانگهیاند ژمارەی کوژراوانی ئاگرکەوتنەوەکان لە زۆربەی پارێزگاکان زیادی کردووە، ژمارەی نێوان سەربازان و خەڵکی مەدەنی گەیشتووەتە ٦٥ کەس و ١٢ سەربازیش لە نەخۆشخانەدا مەترسیان لەسەرە.

 

بە وتەی عەلی مەحمودی، بەڕێوەبەری گشتیی دارستانی جەزائیر، ٣٠ ئاگر تا ئێستا لەپارێزگای تیزی ئۆسۆ نەکوژاونەتەوە، ئاگرەکانیش لەکۆی ١٠٣ ئاگر ٨٦ دانەیان نەکوژاوەتە.

 

دوای ئەم ڕووداوە پڕ ئازارانە جەزائیر سێ ڕۆژ ماتەمینی نەتەوەیی بۆ قوربانیانی ئاگری دارستان ڕاگەیاند، خەڵکی شارەکەش لەناو شەقامەکاندا بڵاوبوونەتەوە تا ئاگرەکە بکوژێننەوە و بە دوای ونبووەکانیاندا بگەڕێن.

 

ت.پ