دوای هاتنی تاڵیبان پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان هەڵکشاوە
لە دوای هاتنی تاڵیبان و داگیرکردنی ئەفغانستان دۆخی هاوڵاتیان بە گشتی و ژنان بە تایبەت لە مەترسیدایەوە و داوای بەدەمەوە چوون و سەلامەتی ژیانیان دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانی هاوکاریکردن دووپاتیان کردەوە، ئەفغانستان لە قۆناغێکی مەترسیداردایە و لە ١٥ی ئابەوە کە تاڵیبان دەستی بەسەر ئەو وڵاتەدا گرتووە، پێشێلکارییەکان زیادی کردووە، هۆکارەکەشی بۆ ململانێ دڕندەکانی دەسەڵات دەگێڕنەوە.
نەجیبە وازيدافوست، بەڕێوەبەری UNHCRی ئاسیا، ئاماژەی بەوەدا: "هەواڵێکی دڵتەزێنانەیە کە بڵاوی بکەینەوە لە هەفتەی ڕابردووەوە ژمارەیەکی زۆر پەیوەندیمان پێوەکراوە و دەڵێن ژیانمان لە مەترسیدایە و داوایی هاوکاری دەکەن"، لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی هاوڵاتیان ئاماژە بەوە دەکەن ماڵەکانیان و نەخۆشخانە و قوتابخانەکانیان تاڵانی کراوە لەلایەن تاڵیبانەوە و دۆخیان لە مەترسیدایە.
ئەو بەڕێوەبەرە زیاتر ترسی لە مافی ژنان و دۆخی ژنان هەبوو وتی "نیگەرانین و ترسمان لەوە هەیە ژنان بە شێوازێکی نەشیا و بە دڵڕەوانە بکوژرێن".
بەپێی زانیارییەکانی پێنتاگۆن، لە ١٤ی ئابەوە تا ئێستا زیاتر لە ١١٠ هەزار ئەفغانی ناوچەکانی خۆیان چۆڵکردووە و زۆرینەیان هیچیان لە دەستدا نەماوە و تەنها جلەکانی خۆیان نەبێت و دەبێت لە سفەرەوە دەست بە ژیان بکەنەوە.
ت.پ