دەستەی ژنان لە دێرەزوور پێداچوونەوە بە دەستکەوتەکانی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٥ دەکات
لە میانەی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیدا، دەستەی ژنان لە دێرەزوور، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پێداچوونەوەی بە دەستکەوتەکانی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بەهێزکردنی ژنان بنەڕەتییە بۆ سەقامگیری کۆمەڵگە.
دێرەزوور
بەشداربووانی کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی ژنان لە دێرەزوور جەختیان لە بەهێزکردنی سەربەخۆیی ئابووری ژنان و چالاککردنی هاوسەرۆکایەتی و چڕکردنەوەی پشتیوانی یاسایی و هزری بۆ دەستەبەرکردنی ڕۆڵی چالاکانەی ژنان لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکیدا کردەوە.
کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی ژنان کە تایبەتە بە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی دەستکەوتەکانی ساڵی ٢٠٢٥، ئەمڕۆ ٢١ی کانوونی یەکەم لە هۆڵی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری و ڕۆشنگەری لە مەعاملی پارێزگای دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا شایەتحاڵی بەشدارییەکی بەرفراوانی ئەندامانی کامپەکانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و نوێنەرانی مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا و ئەندامانی ئەنجومەنی گەل لە پارێزگاکە بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەی هەمەلایەنەی بارودۆخی سیاسی لەخۆگرتبوو کە لەلایەن عەلیا عەلی، کارگێڕ لە دەستەی ژنان پێشکەشکرا، لە پێشکەشکردنیدا ئاماژەی بەوەدا، کە ساڵی ٢٠٢٥ ساتێکی سەرەکی بوو لە مێژووی سووریادا، بەو پێیەی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە پێکهاتەی دەسەڵاتدا هێنایە ئاراوە، دەرگای بەڕووی ڕاستیەکی سیاسی نوێدا کردەوە کە بە ئاڵەنگاری بۆشایی کارگێڕی و ئسیشی و پێویستی بونیادنانی دامەزراوەی شەرعی لە نێوان فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا تایبەتمەندە.
هەروەها دەستی خستە سەر دۆستە ستراتیژییەکان، دیارترینیان گرنگی ئابووری و خزمەتگوزارییە گرنگەکانی بەنداوی تشرین، جگە لە پێکهاتە ئاسایشییەکانی کەناراوەکانی سووریا و کاریگەرییە سەریەککەوتووەکان و نەبوونی دەسەڵاتێکی ئاسایشی یەکگرتوو.
لە بەرەی ڕێکخستندا، ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو ئامارانەی خستەڕوو کە نوێنەرایەتی ژنان لە چوارچێوەی دامودەزگاکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی چالاکانەی ژنان لە بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغەدا.
لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا، ڕاپۆرتەکە چاوپۆشی لەو ئاڵەنگاریانە نەکردووە کە ژنان ڕووبەڕوویان بووەتەوە، ڕۆشنایی خستۆتە سەر هەوڵەکان بۆ قەتیسکردنی ڕۆڵی خۆیان لە چوارچێوەی تەسک و نەریتیدا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا ڤیدیۆیەک نمایشکرا کە کورتەیەک لە کارەکانی دەستەی ژنان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا، دواتر گفتوگۆیەکی کراوە کە بە بەشدارییە تێڕامانەکانی بەشداربووان دەوڵەمەندکرا، ئامادەبووان جەختیان لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی هێرشە میدیاییە سیستماتیکییەکان کردەوە کە ئامانجیان تێکدانی دەستکەوتەکانی ژنانە، هەروەها پێشنیاری ڕێکخستنی خولی پەروەردەی تایبەتمەندیان کرد لەسەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە کۆمۆنەکان، چارەسەرکردنی ئەو سەختییانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە کاری شارەوانییەکان، دەستپێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان بە تایبەتی بۆ ژنان، بۆ بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی دارایییان، هەروەها دابینکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی گشتگیر بۆ پاراستنی مافەکانیان، پێویستی چالاککردنی ڕۆڵی گەنجان کرایەوە لە قۆناغی داهاتوودا، بەو پێیەی ئەوان هێزی بزوێنەرن بۆ تەواوکردنی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک.
ئەنجامنامە
کۆبوونەوەکە بە ئەنجامنامە کۆتایی هات، دیارترینیان چالاککردنی دروستی ڕۆڵی ژنان بوو لە ڕێگەی خولی پەروەردەی کارگێڕییەوە بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆیان لە هەموو ڕوویەکەوە "ئابووری، تەندروستی، پەروەردەیی، و فیکری"، دەرەنجامەکانی تر بریتی بوون لە داڕشتنی پلانی کارێکی ساڵانە بۆ باشترکردنی کارکردن و گواستنەوە لە کاری ڕۆتینییەوە بۆ کاری دامەزراوەیی، چالاککردنی فەرمانگە یاساییەکان لەناو ڕێکخراوەکاندا، هەروەها بەرزکردنەوەی بەشداریکردنی ژنان لە ئەنجومەنی ناوخۆیی و گەیشتن بە زۆرترین ژمارەی ژنان لە ڕێگەی خولی پەروەردەیەوە، ئەم دەرەنجامانە لە ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی گشتیدا بوون.
جگە لەوەش دەرەنجامەکان بریتی بوون لە چڕکردنەوەی خەبات و بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ڕووی کۆردیناسیۆن و بەشداریکردن لە بۆنە و ئاهەنگەکانی ژنان؛ بەڵگەنامەکردنی کاری ژنان لە میدیا و فراوانکردنی بەڵگەنامەکانی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە کاری کارگێڕی؛ چالاککردنی نووسینگەکانی ژنان لە ئەنجومەنی شارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لەناو دامەزراوەکانی شاردا، تەرخانکردنی کات لە کاتی دەوامدا بۆ خوێندنەوەی مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پەیامەکانی ڕێبەر بۆ ژنان؛ و زیادکردنی ژمارەی سیمیناری فیکری و سیاسی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژنان لەناو دامەزراوەکاندا.