" ژنان لەژێر فکری ڕێبەری گەلی کورد لە پێناو مافەکانیان تێدەکۆشن"

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ژنانی ئازادی کوردستان سیمینارێکیان بۆ ناساندنی فکری ڕێبەری گەلی کورد و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێکخست.

سلێمانی

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای ژنانی ئازادی کوردستان لە شاری سلێمانی، ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە درێژەی کار و چالاکیەکانیاندا سیمینارێکیان ڕێکخست بۆ ناساندنی فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی".

 

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد و دواتر بەیاننامەی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لەلایەن شەیما نەبی خویندرایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژانە توندوتیژی و کوشتن بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت و خەڵکی لێی بێ دەنگە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وای کرد تێکۆشانێک دروست ببێت و ئیتر ژنان ئەو زوڵمە قبوڵ نەکەن و بێنە دەنگ، بۆیە ئێمە ئێستا لەسەر پێی خۆمان وەستاوین.

 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وتی: لە ژێر فکر و فەلەسەفەی عەبدوڵا ئۆجالاندا شۆڕشی "ژن، ژیان ئازادی" دەستی پێکرد و ژنان خەبات دەکەن، بۆیە لە ئێستادا شۆڕش شۆڕشی ژنە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" تەواوی جیهانی گرتوەتەوە و کاری پێ دەکرێت.