دەرهێنەر فریشتە تاهیرپوور بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
فریشتە تاهیرپور، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری تەلەڤزیۆن و سینەمای ئێران، بەهۆی توشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی ئاب، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری فیلمی ئێرانی فریشتە تاهیرپور بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ چەند ڕۆژێک کۆچی دوایی کرد.
خانەوادەکەی ڕایانگەیاند، کە سەرەڕای ئەوەی لە نەخۆشخانە دەرکراوە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی خراپی دۆخییەوە گەڕاوەتەوە نەخۆشخانە و بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
فریشتە تاهیرپور لە ساڵی ١٩٥٢ لە دایکبووە و دایکی ئەکتەری سینەمایی و تەلەفیزیۆنی ئێرانی غەزەل شاکرییە، کە دەرهێنەری چەندین بەرهەمە وەک: " گلنار"، "خداحافظ دختر شیرازی"، "آینەهای روبرو"، "زن دوم"، "وقتی همە خواب بودند"، "پسر مریم"، "نان و شعر"، "پاتال و آرزوهای کوچک" و "مدرسە پیرمردها".
ت.پ