کەرکوک، بکوژی میدیا فەیزوڵای پاڵەوانی لەشجوانی دەستگیرکرا
دوای هێرش کردنە سەر ماڵی میدیا فەیزوڵا، پاڵەوانی لەشجوانی و محهمهد شهمسهدینی پاڵهوانی نێودهوڵهتی بهرزكردنهوهی قورسایی، لەشاری کەرکوک میدیا کوژرا و منداڵەکەشیان برینداربوو، دوێنێ دوو بکوژ دەستگیرکرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٦ی ئاب، ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر ماڵی میدیا فەیزوڵا، پاڵەوانی لەشجوانی و محهمهد شهمسهدینی پاڵهوانی نێودهوڵهتی بهرزكردنهوهی قورسایی، لە گەڕەکی فەیلەقی شاری کەرکوک، بەهۆیەوە، میدیا کوژرا و منداڵەکەشیان بریندار بوو.
دوێنێ ١١ی ئاب، کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە کردووە و تاوانبارێک دەستگیرکرا، دواتر دەرکەوت کە دوو تۆمەتباری دیکەشیان لەگەڵ بووە، هۆکاری تەقەکردنەکەشی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی گەڕاندەوە و دەرکەوت کە تاوانبارەکان خزمی کوژراوەکەن.
بەهۆی زۆربوونی چەکی بێ مۆڵەت و خراپی دۆخی هاوڵاتیان و باڵایی ئەقڵیەتی پیاوسالاری ڕێژەی تاوانەکان و کوشتنی ژنان زیادی کردووە، توێژەر و پارێزەرانیش ئاماژە بە مەترسیداری دۆخەکە دەکەن و بانگەوازی چارەسەری بەپەلە دەکەن.
میدیا فەیزووڵڵا لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩یە و لە یاریی هێزی لەشی ژنان خاوەنی حەوت مەدالیایە لە پاڵەوانێتییە ئاسیاوییەکاندا و لە ئاستی عێراق و کوردستانیش هەشت مەدالیای بردووەتەوە.
ت.پ