دژی گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان ژنان هەڵویستی خۆیان نیشاندا

دژی گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمڕاڵی، ژنانی باشووری کوردستان لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان نیشاندا.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ لە بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ژمارەیەک لە ژنانی ئازادیخواز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان دژی گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمڕاڵی خستەڕوو ئاماژەیان بەوەدا، زیندانی ئیمڕاڵی تەنها زیندانێک نییە، بەڵکو شوێنێکە بۆ قڕکردنی هەموو گەلی کورد.

 

بەیاننامەی ژنانی ئازادیخواز لەلایەن سارا ڕەزا، ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان خوێندرایەوە و باسیان لە گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و باری تەندروستییان کرد.

 

لە بەیانامەکەدا هاتووە، "٢٤ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی، کە تیایدا بیرمەندی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مافی ئازادی لێ سەندرایەوە و لەژێر توندترین گوشاری دەروونی تاکە کەسیدایە، مافی چاوپێکەتن لەگەڵ خێزان و پارێزەر و تەنانەت مافی نووسینیشی لێزەوت کراوە.

 

لە کاتێکدا ٢١ مانگە هیچ هەواڵێک لەسەر باری تەندروستی ئەو نازانرێت، دوای ئەوەی کە ڕێکخراوی CPT دووجار چاوپێکەوتنی کردووە لەگەڵیدا، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێک لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنان هەموو ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ ئاگادار دەکەینەوە لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا دێت.

 

زیندانی ئیمڕاڵی تەنها زیندانێک نییە بەڵکو شوێنێکە بۆ قڕکردنی هەموو گەلی کورد، بەڵێن دەدەین وەکو ژنانی باشووری کوردستان درێژە بە خەباتی عەبدوڵا ئۆجالان دەدەین".

 

"عەبدوڵا ئۆجالان بەرگری لە مافەکانی ژنان کرد"

بانوو هەڵەبجەیی، چالاکوانی ژنان، ئاماژەی بەوەکرد، کە ئێمە وەکو ژنانی باشووری کوردستان داوا دەکەین کە ڕێکخراوی CPT ڕاستی سەردانەکەی عەبدوڵا ئۆجالان باس بکات، "هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە کە عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتنی نەکردبێت لەگەڵ CPT، چونکە ئەو ڕێکخراوە پێشتر کۆبوونەوەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا کردووە و عەبدوڵا ئۆجالان درکی بەوە کردوە کە ڕێکخراوەکە هەواڵەکان وەکو خۆی بڵاوناکاتەوە، بۆیە ئێمە داوا لە ژنانی هەموو جیهان دەکەین کە هەڵویستیان هەبێت لەسەر ئەم بابەتە، چونکە تەنها عەبدوڵا ئۆجالان وەکو ڕێبەرێک بەرگری لە مافەکانی ژنان کردووە".