ئەکواریۆمێک کە ١٥٠٠ جۆری ماسی تێدایە تەقییەوە

لە هۆتێلێکی بەرلین لە ئەڵمانیا، ئەکواریۆمێک کە یەک هەزار و ٥٠٠ جۆری ماسی دەگمەنی تێدابوو، تەقییەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەکواریۆمێکی مەزن لە هۆتێلێکی بەرلینی ئەڵمانیا کە ملیۆنێک لیتر ئاو و هەزار و ٥٠٠ جۆر ماسی دەگمەنی تێدابوو، بەرزییەکەی ١٥.٨٥ مەتر بوو، تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

 

وتەبێژی لیوای ئاگرکوژێنەوەی بەرلین ڕایگەیاند، کە زۆرینەی زۆری ئەو ماسییانە گیانیان لەدەستداوە، چونکە کەشوهەوای سارد هەوڵی ڕزگارکردنی ماسییەکانی قورستر کردووە، بەلام چەند کاتژمێرێک دوای ڕووداوەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند کە "چەند دەرزەنێک" ماسی بە زیندوویی دۆزراونەتەوە لەو شوێنانەی کە ئاوی کۆبووەوەی تێدا ماوەتەوە.

 

بە وتەی بەرپرسان هەوڵی ڕزگارکردنی نزیکەی ٥٠٠ ماسی دیکە دەدەن، کە لە تانکی بچووکتر لە ژێر لۆبی هۆتێلەکە، بەهۆی کارەساتەکەوە بێ ئۆکسجین ماونەتەوە، ساندرا ویسەر، ئەندامی پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا، کە کاتی ڕووداوەکە لە هۆتێلەکە بووە، ڕایگەیاند، جۆرێک لە شەپۆلی شۆک دروستبووە و دیمەنی دەرەوەی هۆتێلەکەی بە "وێنەی وێرانکاری" پێناسە کرد.

 

لیوای ئاگرکوژێنەوەی بەرلین ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠٠ تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و ڕوون نەبووەتەوە کە چی بووەتە هۆی شکاندنی.

 

بەڵام پێشبینی ئەوە کراوە کە نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ژێر ٦ پلەی سیلیزی لە شەودا، لەوانەیە بووبێتە هۆی درزێک لە ئەکواریۆمەکەدا.

 

ئەکواریۆمەکە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ کرایەوە و تۆماری جیهانی گینسی پێدرا، بۆ ئەوەی ببێتە گەورەترین ئەکواریۆمی ستوونیی جیهانی، هەروەها دوو ساڵ بەر لە ئێستا نوێکرابووەوە.