ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی برسێتی لە وڵاتانی عەرەبی بەرز دەبێتەوە

بەهۆی ململانێ و ئاڵۆزییەکان و خراپتربوونی قەیرانی برسێتی لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایان کردووە کە ڕێژەی برسێتی لە وڵاتانی عەرەبیدا بۆ ئاستێکی بێوێنە بەرزبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ملیۆنان کەس لە وڵاتانی عەرەبیدا بەهۆی ململانێ و ئاڵۆزیییەکانەوە ناتوانن خۆراکی پێویست بە دەستبهێنن، هاوکات ٦ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، بە ناوەکانی، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ-فاو، سندوقی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵی-ئایفاد، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان-یونیسێف، بەرنامەی خۆراکی جیهانی، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕێکخراوی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمیسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیا-ESCWA دوێنێ ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی برسێتی لە ناوچەی عەرەبی بۆ ئاستێکی بێ وێنە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی ململانێ و قەیرانەکانەوە بڵاوکردەوە.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی هەزار و ٨٦٥ ملیۆن کەس کە هاوتایە لەگەڵ ٪٣٩.٧ی دانیشتووان ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراک بوونەتەوە و ٧٢.٧ ملیۆن کەسیش بە توندی بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە کە ململانێ بزوێنەری سەرەکی نائاسایشی خۆراک و بەدخۆراکییە لە وڵاتەکەدا، هەروەها ئاڵنگاری ئابووری و جیاوازیی بەرزی داهات و کاریگەرییە توندەکانی کەشوهەوا کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە، جەختیشی کردەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک قەیرانەکەی توندتر کردووە، پێشبینیش دەکرێت پێوانەکانی ئاسایشی خۆراک و بەشێوەیەکی توند لە چەند وڵاتێکدا تێکبچێت.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سیستمی تەندروستی خۆراکیش قەیرانێکی جددی لە ناوچەی عەرەبی پێکهێناوە، بەو پێیەی زیاتر لە ١٥١ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٢٢دا نەیانتوانیوە ئەو سیستمە بپارێزن، کە چەندین وڵات هێشتا بەدەست زیادبوونی ڕەوتەکانی قەڵەوی منداڵان و گەورەکان و بەفیڕۆدان و ماددە خۆراکییەکانەوە دەناڵێنن.

 

ڕاپۆرتەکە جەختی لەسەر پێویستی بنبڕکردنی برسێتی و گۆڕانکاری و بەهێزکردنی سیستەمی خۆراکی کشتوکاڵی و چارەسەرکردنی نایەکسانی و دڵنیابوون لەوەی کە خۆراکی تەندروست بە نرخێکی گونجاو و بەردەستە بۆ هەمووان، کردەوە.