دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە دەستگیرکردنی چالاکوانان و بێبەشکردنی گیراوان لە چارەسەر

لە درێژەی شەپۆلی دەستگیرکردنەکان کە چالاکوانان و خەڵکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج، هێزە ئەمنییەکان نازەنین ئیلیاسییان دەستگیرکرد، هەروەها ڕاحلە ڕاحمیپور، چالاکوانی مافی مرۆڤ بێبەشە لە وەرگرتنی چارەسەر.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئێران بە بێ هیچ گرنگیدانێک بە ئاکامی پێویستیی پزیشکیی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، بەردەوامن لە ڕێگری چارەسەری زیندانیان و بێبەشکردنییان لە چاودێری پزیشکی.

 

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ڕۆژی شەممەوە تا ئەمڕۆ، لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شاری مهاباد و گوندەکانی سەر بە شاری مهاباد، لە ناویاندا نازەنین ئیلیاسی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، پاش ئەوەی بە تەلەفۆن بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد کراوە و لە شاری مهاباد بووە گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ورمێ.

 

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەیان کراوە و هۆکاری دەستگیرکردنیان لەبەردەستدا نییە و سەرەڕای ڕەوانەکردن و بەدواداچوونی کەسوکاری ئەو کەسانە بۆ زانینی چارەنووسیان، دەزگا ئەمنییەکان ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بدەن بابەت.

 

دەسەڵاتدارانی ئێران هێشتا بەردەوامن لە بێبەشکردنی چارەسەری ڕاحلا ڕاحمیپور، چالاکوانی مافی مرۆڤ کە لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەر کراوە لە کاتێکدا کە تووشی چەند نەخۆشییەک بووە و سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی پزیشک سەبارەت بە تێکچوونی باری تەندروستی و جەختکردنەوەی لەسەر پێویستی بەپەلە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ دابین بکات، بەرپرسانی زیندانەکە هێشتا ڕێگری دەکەن لە ڕەوانەکردنی نەخۆشخانە و ئازادکردنی بە پارێزبەندی.

 

ڕاحیلا ڕاحمیپور تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و چەند نەخۆشییەکی دیکە بووە، لەوانە وەرەمی مێشک و پەستانی خوێن و شەکرە و ئازاری جومگەکان.

 

دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨دا بۆ ماوەیەکی کاتی ئازادکرا، پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، دەرکەوت کە وەرەمەکەی پێشووی مێشکی گەشەی کردووە و وەرەمێکی دیکە دروست بووە و ئەم کێشەیە بووەتە هۆی تەندروستی تێکبچێت.

 

هەروەها پێشتر پارێزەری ڕاحیلا ڕاحیمپور ڕایگەیاندبوو کە باری تەندروستی بریکارەکەیی و دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی نۆی دادگای باڵا کراوە، بۆ ئەوەی دوای قبوڵکردنی دووبارە دادگاییکردنەکە چاوی لێبکرێتەوە.

 

ڕاحلا ڕاحیمپور، لەلایەن لقی دووی دادستانی ئێڤین و لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی "هاوبەشی و پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کرا و سزای  ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.