لە دانیشتنی دۆسیەی دەنیز پۆیرازدا هێرشکرایەوە سەر بنەماڵە و پارێزەران

لە دانیشتنی دۆسیەی ئۆنور گەنجەر کە دەنیز پۆیرازی کوشت، جەندرمەکان هێرشیان کردەسەر ئەو پارێزەرانەی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ڕێگری لە بەشداری پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان لە دادگاییەکەدا.

ئیزمیر

 

دوو ڕۆژ بەر لە ئەمڕۆ، لە دانیشتنی دۆسیەی دەنیز پۆیراز بۆ ١٤ی مانگ دواخرا، ئەمڕۆ دانیشتنی شەشەمی دادگاییکردنی ئۆنور گەنجەر، کە ئەندامی هەدەپە، دەنیز پۆیرازی لە ئیزمیر کوشت، لە تەراسی کامپی زیندانی شاکران لە شاری عەلیاغا بەردەوام دەبێت. پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان دەیانویست بەشداری دانیشتنەکە بکەن، بەڵام بە بڕیاری دادگا ڕێگەیان پێنەدرا لە هۆڵی دانیشتنەکە بن.

 

لە بەردەم زیندانی شەکرانی عەلیئاغا بنەماڵەی دەنیز پۆیراز، موراد چەپنی، پەرلەمانتاری هەدەپە، سێرپیل کەمالبای، شەڤین کۆشکون، عەلی کەنانۆئۆغڵو و چەندین کەسی دیکە کۆبوونەوە، پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئیزمیر موراد چەپنی، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، گواستنەوەی دۆسیەکە بۆ عەلیاغا لەسەر داوای ئۆنور گەنجەری تاوانبار بووە و وتی: "هێرش کرایە سەر برای دەنیز پۆیراز، سەرۆک وەک بەشێک لە پلانێک دەستنیشانکرا و ئەرکی خۆی بەجێهێنا. فاشیزم ئەم ئەرکەی پێداون. ئەم کۆمەڵکوژییە تاوانێکی ڕێکخراوە و لەناو دەوڵەتدا ڕێکخراوە. ئەم کوشتنە کوشتنێکی ئاسایی نییە. یەکێکە لە کێشە بنەڕەتییەکانی وڵات. پێویستە هەموو هێزەکانی ئازادی لەم دانیشتنەدا زیاتر بەشداربن. دەنیز پۆیراز شەرەفی ئێمەیە. داوای لێپرسینەوە لە هەموو کۆمەڵکوژیەکان دەکەین.

 

ڕێگری لە بەشداربوونی پارێزەران کرا

دوای لێدوانەکە، پارێزه‌ران و ئامادەبووان چوونه‌ هۆڵی دانیشتنه‌كه‌. بەپێی بڕیارەکەی دادگا، تەنها پارێزەرانی کەیسەکە دەتوانن بەشداربن و پارێزەرانی دیکە ڕێگەیان پێنادرێت بەشداری دانیشتنەکە بکەن، شاندی دادگا لیستی ئەو کەسانەی ئامادەکرد بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکەدا و بڕیاریاندا تەنها ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بەو دۆسیەیە هەیە و ئەو پارێزەرانەی کە شارەزایییان هەیە، ئامادەببن، هەرچەندە لە دۆسیەکەدا بڕیاری دادگاییکردنی ئەو زیندانییە هەیە، بەڵام گردبوونەوەی پارێزەران دی بڕیارەکە لەبەردەم زیندانی شاکران بەردەوامە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوەدا، ئەو پارێزەرانەی کە بەڵگەنامەی یاساییان هەیە و ڕۆژنامەنووسان ڕێگریان لێدەکرێت، ئەو لیستەی دانراوە ئارەزومەندایە و ئێمە دەمانەوێت تاوانبارانی کوشتنی دەنیز پۆیراز دەستگیر بکرێت، ئەوان سیاسەتی بێ سزای پەیڕەو دەکەن، هەرچییەک بکەن، دەبێت پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان ئامادەبن و فەرمانی دەستگیرکردنەکە ڕابگەیەنرێت تا بتوانین بیبینین. ئێمە ئەم بڕیارە قبوڵ ناکەین، گاڵتەکردنە بە یاسا. ئێمە لێرەش بەجێناهێڵین"

 

جەندرمەکان هێرشیان کردە سەر پارێزەران و ئامادەبووان

دوای لێدوانی پارێزەران ویستیان بچنە ژوورەوە، بەڵام جەندرمەکان بە پرژاندنی ئاو ڕێگریان کرد و پارێزەران بە وتنەوەی دروشم وەڵامی ڕێگرییەکانیان دایەوە.