"گونجاوترین چارەسەر مۆدێلی خۆبەڕێوەبەرییە"

ئەو ژنانەی بەشدار بوون لە ڕاوێژی کۆمیتەی هێزو کەسایەتییە دیموکراتییەکان لەسەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە هاوسەنگکردنی سیاسەت و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی سوریادا ڕایانگەیاند کە مۆدێلی خۆبەڕێوەبەریی گونجاوترین چارەسەرە.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ -  دوێنێ کۆمیتەی هێز و کەسایەتییە دیموکراتەکان وۆرکشۆپێکی سیاسی بۆ تەماشاکردنی ئایندەی سوریاو ڕۆڵی لامەرکەزییەتی لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا سازکرد، وۆرکشۆپەکە لە هۆڵی زانا لە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەشداری ٨٠ نوێنەری سیاسی، ڕۆشنبیران و دیپلۆماتکار و نووسەران و چالاکوانانی ناوچە جیاجیاکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەبرێت، بەشداربووان باس لەگرنگی چارەسەرێک بۆ قەیرانەکانی سوریا دەکەن و تێڕوانینی گونجاو بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە پەرەپێدەدەن.

 

ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە ڕاوێژەکەدا کردووە و ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە سیاسەتدا بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەم بابەتە دەربڕیوە و هەروەها تیشکیان خستە سەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە هاوسەنگکردنی سیاسەت و چارەسەرکردنی کێشەکاندا.

 

"کاتی ئەوە هاتووە کە گەل خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکات"

ئەریفا بەکر، ئەندامی دەستەی جێبەجێکردنی پارتی یەکێتی دیموکرات "پەیەدە" ئەو کێشانەی لە ڕاوێژەکەدا باسکراوە و ئەو خاڵانەی کە بۆچوونەکانیان دەردەبڕێت هەڵسەنگاند و وتی: "ماوەی دوو ڕۆژە وەک هەموو سیاسەتمەداران و خاوەنی تێڕوانینە دیموکراتیەکان لە سوریا  گفتوگۆکانمان لە ڕاوێژدان لەسەر ئایندەی سوریا و چارەسەری سیاسی و لامەرکەزی و ناسنامەی نەتەوەیی، لەم ڕاوێژەدا دەمانەوێت تێڕوانینی دیموکراتیانەی خۆمان لەسەر کۆتایی هێنان بەم قەیرانە کۆبکەینەوە، چونکە ماوەی ١١ ساڵە کێشەی سوریا بەردەوامە و جگە لە خراپەی وەک کوشتن و کۆچکردن و تاڵانکردن هیچی دیکەی لەگەڵ خۆیدا نەهێناوە، بێگومان دەرئەنجامەکانی ئەم خراپەکارییانە لەسەر جوگرافیای سوریا و هەموو گەلەکەی بووە کاتی ئەوە هاتووە ئێمە وەک گەلانی سوریا بەدوای چارەسەری خۆماندا بگەڕێین.

 

ئەریفا بەکر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەموو نەتەوەیەک بتوانێت بە ناسنامەی خۆی بژی بەم شێوەیە لە قسەکانی بەردەوام بوو: "چارەسەر ئەوەیە کە ئێمە وەک گەلی دانیشتووی سوریا کلتور، مێژوو، ناسنامە و زمانی یەکتر قبوڵ بکەین، بۆئەوەی بتوانین دەستوورێکی دیموکراتی پێکەوە بنووسین و بیکەینە هێز و گونجاوترین چارەسەر بۆ قەیرانەکانی سوریا دەستووری دیموکراتییە،  پێویستە ناسنامەیەکی نەتەوەیی هەبێت و هەموو پێکهاتەکان بە ناسنامەی خۆیان بژین دەوڵەتی سوریا ناوەندییە و ئەمەش هۆکاری دروستبوونی ئەم قەیرانەیە، گۆڕانە دەستوورییەکان زۆر بابەت دەگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی ڕەوای خۆی و لە گۆڕەپانی سیاسیشدا هەموو کەسێک دەتوانێت ڕای خۆی دەرببڕێت،  بەشداربووانی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری گونجاوترین نموونەی ئەم قەیرانەیان دۆزیەوە، بەهۆی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەرییەوە هەموو ئەو گەلانەی لە هەرێمەکاندا دەژین یەکتر قبوڵ دەکەن و دەبێت ببنە مۆدێلی ئایندەی دیموکراتی سوریا".

 

"پێویستە یەکگرتنی ژنانی سوریا دروست بکرێت"

سیهام داود، سکرتێری گشتی پارتی سوریای ئایندە لەبارەی ڕۆڵی ژنان لە هاوسەنگکردنی سیاسەت و هێنانەدی چارەسەر لەگەڵیاندا وتی: " لە سوریا زۆر نەتەوە پێکەوە دەژین و هەر نەتەوەیەکیش بە جیاوازییەکانی ناسراوە، لە چوارچێوەی هاونیشتمانییەتی هاوبەشدا دەمانەوێت بە بەهای ئەو پەیوەندی و کلتوورەی کە دەوڵەتی باڵادەست لە سوریادا پێیدا بوو توانای لەناوبردنی هەموو سوریاکانی سەر ئەم خاکە پەرە پێبدەین، دەوڵەتی باڵادەست کلتووری دابەشبوونی لە سوریا لەگەڵ خۆیدا هێنا و گەیشتە ئاستێک کە گەلانی سوریا ناسنامەی خۆیان لە دەست بدەن، لەم ڕاوێژەدا بانگەوازی هەموو کەسێک کرا کە یەکتر قبوڵ بکەن و ببنە کلتورێکی ئەخلاقی لەناو کۆمەڵگەدا".

 

سیهام داود، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا ڕێکخستنی ژنان لە ئاستی ژیان گرنگە و وتی: "بێگومان ژنان لە بنچینەدا لەم چارەسەرەدان چونکە ئەگەر ژن نەبێت ئەوا چارەسەر پێش ناکەوێت چونکە هەموو ژنێک ئاشتی دەهێنێت، بوونی ژنان لەم ڕاوێژەدا بنەمایەکە بۆ چارەسەری دیموکراتی، تێڕوانینی ژنان بۆ داهاتووی سوریا زۆر گرنگە و بۆ ئەوەی بتوانین وەک ژنان ئەم کارە بەردەوام بکەین پێویستە ڕێکخراوەکەمان بەهێز بکەین و هاوهەڵوێستی ژنانی سوریا پێک بهێنین چونکە ژنان لە تایبەتمەندییەکانیاندا دیموکراسین ژنان دەتوانن کۆمەڵگایەکی دیموکراتی دروست بکەن و یەکسانی لەگەڵ خۆیان مسۆگەر بکەن".