لە عەفرینی داگیرکراو منداڵێک ڕفێندرا

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی هۆزی عەرەبی ئەلبۆبەنایان لە عەفرین ڕفاند.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوە خۆجێییەکان لە عەفرینی داگیرکراو ئاماژەیان بەوەکرد، منداڵێکی کچی تەمەن ١٣ ساڵان لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندراوە.

 

هەمان سەرچاوە ئەوەیان خستووەتەڕوو، منداڵە ڕفێندراوەکە کچی ئەحمەد ئەگل بووە کە بە "خەیروو" ناسراوە و لە هۆزی بۆبەنای عەرەبییە، لە کاتی چوون بۆ مزگەوت ڕفێندراوە.