بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە لە دەریای قەزوین ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلەی ڕێختەر لە دەریای قەزوین لە ئازەربایجان ڕوویدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مرۆیی و ماددییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ئاژانسی نۆڤۆستی ڕایگەیاند، هاوکاتی ساڵیادی ٣٥ ساڵەی گەورەترین بوومەلەرزە لە مێژووی یەکێتی سۆڤیەتدا، بوومەلەرزەیەک لە قوڵایی ٦٨ کیلۆمەتر و بە گوڕی ٥.٧ پلەی ڕێختەر لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەرباینجان ڕوویدا.

 

بوومەلەرزەکە لەسەر دەریای قەزوین بووە و توندییەکەی گەیشتووەتە ٥.٧ پلەی ڕێختەر، هەروەها دانیشتووانی شارەکە هەستیان بە لەرزینێکی بچووک کردووە کە چەند خولەکێکی خایاندووە بەبێ ئەوەی هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی و زیانێکی ماددی هەبێت.

 

بومەلەرزەکانی ئەمڕۆ هاوکات بوو لەگەڵ یادی 35 ساڵەی گەورەترین بوومەلەرزە لە مێژووی یەکێتی سۆڤیەتدا کە گوڕی ١٠ پلەی ڕێختەر بووە و لە ماوەی ٣٠ چرکەدا شاری سپیتاکی ئەرمەنستانی بە تەواوی وێران کرد و نزیکەی ٣٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤٠ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەس ماڵ و حاڵی خۆیان لەدەستدا.