یاخیبوونی گەل لە ئێران و ڕۆژهەڵات بەردەوامە

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاپەڕینەکانی خەڵک بەبێ پچڕان بەردەوامن و گەل جەخت لە گەیشتن بە ئازادی دەکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و ماوەی ٦ مانگە بەردەوامە، لە سنە، کرماشان، کامیاران، مهاباد، بانە، بۆکان، سەقز، دێهگولان، سەردەشت، ورمێ و بەشێک لە شارەکانی دیکە، خۆپیشاندەران ئاگریان کردەوە و دروشمیان بەرزکردەوە و ئاڵای حکومەتیان سووتاند و داوای ئازادییان کرد.

 

لە تاران، ئامۆل، هەمەدان، بوشەهر، ئەسفەهان، مەشهەد، بەندەر عەباس، ڕەشت، مازەندەران، بۆجنورد و شارەکانی دیکە، خۆپیشاندەران دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی.

 

خۆپیشاندەران کە باڵەخانەکانی دەوڵەتی ئێرانیان سوتاند، بڵاوکراوەیان دابەش کرد و پەیامیان دا کە تا ئەو کاتەی حکومەت دەڕوخێنرێت، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.