لە سلۆپی هەڵمەتی پشتیوانی بۆ ژنانی قوربانی بوومەلەرزەکە بەڕێوەچوو

بە پێشەنگایەتی بەڕێوەبەرایەتی سیاسەتەکانی ژنانی شارەوانی سیلۆپیای هەدەپە، هەڵمەتی هاوکاری بە ناوی "پشتیوانیکردنی ژنان لە ژنان" دەستیپێکرد، سیاژین بورونتەکین، هاوسەرۆکی دیسک وتی: هەموومان هەمان ئازارمان هەیە و داوای پشتیوانی زیاتر دەکەین.

شرناخ

 

دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات هەڵمەتی پشتیوانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە دەستیپێکرد، لە شارەوانی سیلۆپیا پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە و دەزگاکان بە پێشەنگایەتی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە کاردەکەن.

 

"پشتیوانی بۆ هەڵمەتەکە لە زیادبووندایە"

بە پێشەنگایەتی بەرێوەبەرایەتی سیاسەتەکانی ژنان، کەمپەینی "پشتیوانی ژنان لە ژنان" لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شارەکە دەستیپێکرد.

 

سیاژین بورونتەکین، هاوسەرۆکی ڕێکخراوی دیسک وتی: وەک دەزانن بە بوومەلەرزەیەکی گەورەدا تێپەڕین و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گەل هەبوو، بۆیە بەشی سیاسەتی ژنانی شارەوانییەکە دەستمان بە هەڵمەتێک کرد بەتایبەت بۆ ژنان و منداڵان، لیستی بابەتی پێویستمان دروستکردووە، هەروەها دەڵێین کە وەک ژنان پێویستە دەست لەدەست بین و کار بۆ ئەم هەڵمەتە بکەین، کارەکانمان تازە دەستیپێکردووە، ئێمە دەڵێین ئەم ئازارە ئازاری هەموومانە، ئێمەی ژنان پێشەنگایەتی ئەم هەڵمەتە دەکەین، هەر بۆیە داوا لە ژنان دەکەین پشتگیری لەم هەڵمەتە بکەن و هاوکارییان بگەیەنن تا ئێمەی ژنان ببین بە پشتیوانی یەکدی.