ئاستی ئاوی ڕووباری میسیسیپی ژمارەیەکی پێوانەیی کەمیکردووە

ڕووباری میسیسیپی ئاستێکی پێوانەیی نزمی ئاو بەخۆیەوە دەبینێت کە لە دەیان ساڵدا نەبینراوە، ئەمەش وایکردووە گەشتی کەشتی بارکردن بۆ خوارەوەی ڕووبارەکە قورس بێت و ڕێگە بە ئاوی سوێر دەدات بڕژێتە ڕووبارەکەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕووباری میسیسیپی دووەم درێژترین ڕووبارە و دووەم گەورەترین سیستەمی ئاوەڕۆیە لە ئەمریکای باکوور، لە دوای سیستەمی ئاوەڕۆی کەنداوی هادسۆن دووهەمە، بارانبارینی زریانی ڕۆسلین یارمەتی ئاستی ئاوی ڕووباری میسیسیپی دەدات لەم هەفتەیە، بەڵام زستانی داهاتووی لا نینا کە دیاردەیەکی ئۆقیانوسی و بەرگەهەواییە ئەگەری زۆرە بارانبارینی درێژخایەن لە خوار ئاستی مامناوەندەوە بەسەر بەشە ئاوی ڕووبارەکەدا بهێنێت.

 

ڕووباری بچووکبووەوەی میسیسیپی، نزمترین ڕێژەی تۆمارکردووە کە بە درێژایی زیاتر لە ٢٧٠  میل ئاو دەڕژێت، لەم هەفتەیەدا بەهۆی بارانەکانی زریانی ڕۆسلینەوە، ئاستێکی کەمی کورتخایەن لە ئاستی ئاو بەدەست دەهێنێت، بەڵام لەگەڵ زستانێکی دیکەی لا نینا ئاسۆی وشکەساڵییەکی درێژخایەن بۆ ڕووبارەکە دەبینرێت.

 

بارودۆخی وشکەساڵی چڕ و بەربڵاو لە سەرانسەری ئەمریکا ئەمساڵ زیاتر لە ٩ ملیار دۆلاری تێچووە و وێرانکاری و قەیرانی دروستکردووە بۆ کەشتیوانی و گواستنەوە لەسەر ڕووباری بەهێزی میسیسیپی، کە لە سێ ویلایەتدا نزمترین ئاستی خۆیی تۆمارکردووە.

 

ئاستی نزمی ئاو لە کاتێکی زۆر نالەباردا دێت کە لوتکەی وەرزی دروێنەیە لە ئەمریکا، ئەو کەشتیانەی کە دەچنە خوارەوەی ڕووبارەکە نزیکەی ٦٠٪ هەناردەی دانەوێڵەی ئەمریکا بۆ جیهان دەگوازنەوە، بە چوونە سەرەوەی ڕووبارەکە، کەشتییەکانی ڕووباری میسیسیپی ماددە پترۆکیمیاییەکان و کەرەستەی خاو دەگوازنەوە کە پێویستن بۆ کارکردنی ئەمریکا.

 

پیشەسازی و کشتوکاڵ وایکردووە ڕووباری میسیسیپی ببێتە سەرچاوەی ژیانی ئابووری ئەمریکا ئەگەر هاتوچۆی کەشتییەکان لەسەر ڕووباری میسیسیپی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن خاو بکرێتەوە، ئەوا تەواوی ئەمریکای پێ کاریگەر دەبێت.

 

باری گەنمەشامی بە کەشتی لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی یەکەمدا بە ڕێژەی ٪٥٠ دابەزیوە بە بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ٢٠٢١ و زیاتر لە ٢٠٠٠ کەشتی لە کارکەوتوون، هەروەها نزمی ئاستی ئاو ڕێگەی بە ئاوی سوێر داوە بەرەو سەرەوەی ڕووبارەکە بجوڵێت ئەمەش هەڕەشە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە نیو ئۆرلینز دەکات، ئەمەش وادەکات بەنداوێکی ژێر ئاو دروست بکرێت بۆ وەستاندنی پێشڕەوی ئاوی زەریاکە بۆ سەرەوە.

 

پێنج ئامێری پێوانەکردنی ڕووباری میسیسیپی کە ماوەی درێژخایەنیان تۆمارکردووە بەدرێژایی ٢٧٠ میل لە ڕووبارێک لە سێ ویلایەتدا لەم مانگەدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە هەموو کاتێکدا تۆمارکردووە کە ئاویان کەم بووەتەوە، لە شاری مەمفیس لە ویلایەتی تێنسی، ڕووبارەکە لە ڕۆژی شەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمدا دابەزی بۆ ئاستی نزمترین ئاستی نوێی ئاو کە "١٠.٨١-" پێ بووە.

 

ژمارەی پێوانەیی پێشوو "١٠.٧١ - " پێ بوو، کە لە ١٠ تەمموز لە هاوینی ساڵی ١٩٨٨ تۆمارکرا، ئەو ساڵە تێچووی زۆری وشکەساڵی لە ئەمریکادا هەبوو کە ٥١ ملیار دۆلار زیانی لێکەوتووە، زانیارییەکانی پێوەرەکەی مەمفیس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٣.

 

هۆکارێک بۆ ڕادەی وشکبوونەوەی ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا نەبوونی زریانە گەرمەکانی کەوتنە سەر زەوییە، جگە لە زریانی کارەساتباریان کە بارانەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی لە فلۆریدا و ویلایەتەکانی تری کەناری دەریاکانی ڕۆژهەڵات سنوورداربووە، زریانێک لە زەریای هێمن یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی وشکەساڵی لە سەرانسەری باشووری ناوەڕاستی ئەمریکا.