کەمبوونەوەی ئۆکسجینی تواوە لە نیشانەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە

 دابەزینی چڕیی ئۆکسجینی جیهانی لە زەریاکاندا لە نێوان ٪١ بۆ ٪٧ تا ساڵی ٢١٠٠ دەخەمڵێندرێت، دەبێتە هۆی دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئیکۆسیستەم، وەک کەمکردنەوەی جۆراوجۆری زیندەوەران و تێکدانی سەرچاوەکانی ماسیگرتن.

ناوەندی هەواڵ

 

مرۆڤ و بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو ژیانی ئاژەڵان لەسەر زەوی پێویستیان بە ئۆکسجین هەیە بۆ هەناسەدان، تەنانەت ماسییەکانیش بە ئۆکسجین هەناسە دەدەن، زانایان لە سەرانسەری جیهان بۆیان دەرکەوتووە کە چڕیی ئۆکسجین لە ئاو و هەوا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

 

قۆناغێکی کاتی کە پێی دەوترێت" پلۆسین" ماوەی هاوسەنگبوونی زەوی بووە لە بەدەستهێنانی چڕیی CO2 واتە نزیکەی ٢.٦ بۆ ٥.٣ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگرێتەوە کە بە نزیکەیی هاوتایە لەگەڵ چڕییەکانی ئەمڕۆ، کە هاوشێوەیەکی ئەگەری بۆ گۆڕانی کەشوهەوای ئێستا و داهاتوو دابین دەکات.

 

زەریاکان بە دوو ڕێگەی گرنگ بەرگەهەوا سەقامگیر دەکات، پلانکتۆن و بەکتریا لەخۆدەگرێت کە لە شوێنێک لە نێوان ٥٠٪ بۆ ٨٠٪ ئۆکسجینی جیهان بەرهەم دەهێنن، ئاوەکە بڕێکی زۆر کاربۆن هەڵدەمژێت نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو بڕەی کە مرۆڤەکان لە سەردەمی پیشەسازییەوە خستوویانەتە ناو هەوا، ئەمەش کاریگەری سووتانی سووتەمەنی بەردینی کەمدەکاتەوە.

 

لەگەڵ گەرمبوونی هەسارەکەمان بەهۆی زیادبوونی چڕیی CO2، زەریاکانیش گەرم دەبن، لەگەڵ گەرمبوونی شلەکان، ناتوانێت ئەوەندە گازی تواوە هەڵبگرن، ئەمەش واتە زەریایەکی گەرمتر ناتوانێت ئەوەندە کاربۆن یان ئۆکسجینی تواوە هەڵبگرێت کە ژیانی دەریایی پشتی پێدەبەستێت بۆ مانەوە.

 

توێژینەوەکانی ئەم دواییە دابەزینی چڕیی ئۆکسجینی جیهانی لە زەریاکاندا لە نێوان ٪١ بۆ ٪٧ تا ساڵی ٢١٠٠ دەخەمڵێنن، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی کاریگەری جددی لەسەر ئیکۆسیستەم، لەوانە کەمکردنەوەی جۆراوجۆری زیندەوەران و تێکدانی سەرچاوەکانی ماسیگرتن.

 

کاترین دەیڤس، زانای ئۆقیانوس لە زانکۆی ویلایەتی کارۆلینای باکوور ئاماژەی بەوەداوە، تێکڕای پلەی گەرمی جیهان نزیکەی ٢ بۆ ٣ پلەی سەدی گەرمتر بووە ئێستا، پلۆسین واتە ماوەی جێگیربوونی بڕی کاربۆن لەسەر زەوی، کە کۆمەڵێک زانیاری لە خۆدەگرێت کە پسپۆڕانی کەشوهەوا پێشبینی دەکەن بۆ ١٠٠ ساڵی داهاتوومان.

 

کەمی ئۆکسجین لە زەریاکان باو و ئاساییە بەتایبەتی کەمبوونەوەکان لە قووڵاییەکانیدا ڕوودەدەن، بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ٢٠٠ بۆ ١٠٠٠ مەتر لە ژێر ئاستی دەریاوە، کە چڕیی ئۆکسجین لە ئاستی ئاسایی خۆیەوە دەبێت کە نزیکەی شەش بۆ هەشت میلیگرامە لە لیترێکدا لە نزیک ئاستی ڕووی دەریاوە و پاشان بۆ کەمتر لە دوو ملیگرام لە لیترێکدا دادەبەزێت.

 

جۆن سیگلیانۆ، زانای بایۆلۆجی لە کۆلێژی سیدار کرێستی ویلایەتی پێنسیلڤانیا ڕوونی دەکاتەوە، لەم قووڵاییانەدا، میکرۆبەکان ئۆکسجینی ناو ئاوەکە کەم دەکەنەوە کاتێک ماددە ئۆرگانییە نوقمبووەکان شی دەکەنەوە، هەروەها کەمی ئۆکسجین زۆرێک لە ئاژەڵەکان لە ڕووبەری ڕووی زەریاکاندا سنووردار دەکات.

 

باشترین چانس بۆ سنووردارکردنی داماڵینی ئۆکسجین ئەوەیە کە بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی کەم بکرێتەوە، هەروەها هەندێک ستراتیژی هیوابەخش هەیە بۆ دووبارە ئۆکسجینکردنەوەی زەریاکان و ئاوە کەنارییەکان کە بریتین لە بەکارهێنانی ئەو ڕووەکانەی کە ئۆکسجین بەرهەمدەهێنن لە ڕێگەی فۆتۆسێنتێزەوە.