داعش لە کۆبانی شکستی هێنا: چارەنووسی دەوڵەتی تورکیش دەبێت
شەیدا کۆبانێ، شەڕڤانی یەپەژە، کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ شەڕی کرد، تا ئێستاش لە بەرەکانی بەرخۆدان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا جێگەی خۆی دەگرێتەوە، وتی: متمانەمان بە ئیرادەی خۆمان هەیە، ڕێگە بە داگیرکاری نادەین.
نوژین سەرخۆبوون
کۆبانێ- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەردەوام هێرش دەکەنە سەر بەنداوی تشرین. گەلی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێزەکانی پاراستن بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشان دەدەن، شەڕڤانانی یەپەژەش لەو بەرخۆدانە مێژووییە چالاکانە بەشدارن.
لە ساڵی ٢٠١٤ دژی داعش شەڕی کردووە، ئێستاش لە ڕیزەکانی بەرخۆدان لە دژی دەوڵەتی تورکیادایە
شەیدا کۆبانێ شەڕڤانی یەپەژە یەکێکە لەو شەڕڤانانە، کاتێک چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ هێرشیان کردە سەر کۆبانی، چالاکانە جێگەی خۆی لە بەرەکانی پێشەوەی دژ بە تیرۆریزمی داعش گرتەوە، ئەمڕۆ لە بەرەکانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە وڵاتەکەیان لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا دەپاریزن، وتی: ئەگەر دەوڵەتی تورکیا متمانەی بەو تەکنەلۆجیایە هەبێت کە لەبەردەستیدایە، ئێمە شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدەش متمانەمان بە ئیرادەی خۆمان هەیە، شەڕێکی زۆر سەخت لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدا بەڕێوەدەچێت. بەڵام دیسانەوە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا تەنانەت یەک هەنگاویش پاشەکشە ناکەین، دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەرمان، بەڵام ئەم هێرشانەی داگیرکەری تورکیا ناتوانێت کاریگەری لەسەر ئیرادەی ئێمە هەبێت.
"دەوڵەتی تورکیا ڕاستییەکان دەشێوێنێت"
شەیدا کۆبانێ، شەڕڤانی یەپەژە هەروەها سەبارەت بە میدیای دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا کە لە ڕێگەی شێوازی شەڕی تایبەت و دەروونییەوە ڕاستییەکان دەشێوێنن وتی: ئەردۆغان لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خۆیەوە دەڵێت یەپەژە و قەسەدە لە تشرین لەناوچوون، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە دەوڵەتی تورکیا شکستی هێناوە، ئێمە لێرەین و بەرخۆدان دەکەین. ئێمە لە بەرەکانی تشرین دژی دەوڵەتی تورک دەجەنگین و بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەین، هەرگیز ون نابین، دەوڵەتی تورکیا بە تەکنۆلۆژیای خۆی شەڕ لە دژی ئێمە دەکات. لە هەمان کاتدا حەب و دەرزی ماددەی هۆشبەر دەدەنە چەتەکان بۆ ئەوەی شەڕمان لەگەڵ بکەن، بەڵام ئێمە متمانەمان بەخۆمان هەیە، تا کۆتایی شەڕ دەکەین، ئێمە دەزانین خەبات بۆ چی دەکەین، خەبات دەکەین بۆ پاراستنی گەلەکەمان و وڵاتەکەمان، ساڵانێکە ڕووبەڕووی دڕندەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بووینەوە.مبەڵام بە ڕۆحێکی یەکگرتووی ئەو پێکهاتانەی کە لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین، هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرپەرچ دەدەینەوە.
"گەلەکەمان هۆکاری تێکۆشانمانە"
شەیدا کۆبانێ، تیشکی خستە سەر هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکیا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان بێ ئەوەی بڵێت منداڵن، بەساڵاچوون یان ژنن، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ پێوەرێکی شەڕ نازانێت و دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ئێمە و گەلەکەمان، دەوڵەتی تورک بەم هێرشە دڕندانەیە وا خۆی نیشان دەدات کە بوونی هەیە، با خۆی بێت و لە دژی ئێمە بجەنگێت، ئیرادەی ئێمە بەهێزە، تا کۆتایی خەبات بۆ گەلەکەمان دەکەین، گەلەکەمان پشتگیریمان دەکات، ئێمەش پشتگیری گەلەکەمان دەکەین، تۆڵەی گەلەکەمان لەسەر زەوی بەجێناهێڵین، دەوڵەتی تورک پشتگیری لە گروپە چەتەکان دەکات و ڕۆژانە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئێمە بە تووڕەیی زیاترەوە شەڕی خۆمان ئەنجام دەدەین، ڕێگە نادەین داگیرکەران بێنە سەر خاکەکەمان، ەیامەکەمان ئەوەیە کە ئەمە کاتی بەرخۆدانە، داوا لە هەموو لایەک دەکەین لە شەڕی بەرخۆدان و شەڕی شەهیدان جێگەی خۆیان بگرن.