دانیشتوانی قامیشلۆ لە دژی هێرشەکان چادریان هەڵدا
دەستپێشخەری گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاک چادریان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخست و دانیشتوانی قامیشلۆ داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکەن.
قامیشلۆ
لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چڕتر کردووەتەوە و هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی ناوچەکە، لە ١٢ی کانوونی دووەمەوە، بۆردومانی تربەسپی و دێرکیان کردووە، لە هەمان کاتدا، بۆردومانی شەهبا و عەین عیسا و گوندەکانی گرێ سپیان کرددەستپێشخەری گەلی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکی چادری لە خاڵی پشکنینی شەهید یاسر خانیک لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "گەلی سووریا داگیرکاری عوسمانی قبوڵ ناکەن" ڕێکخست و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، شایانی باسە کە ئەم چالاکییە لە سەرتاسەری هەرێمەکەدا بەڕێوەدەچێت.
"دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەین"
شەمسیخان گولۆ، ئەندامی کۆنگرەی ستار وتی: هێرشەکانی سەر ئێمە هەرگیز وامان لێناکات بێ ئەنجام بین، لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ناترسین، لە عەفرین ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانمان کردووە و لە هەموو هێرشێکدا تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و پشتیوانی لە ڕێبەرەکەمان دەکەین، چونکه ئەمڕۆ بە هەزاران کەس بۆ شکاندنی گۆشەگیری له بەندیخانەی ئیمڕاڵی لەسەر پێی خۆیانن و تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەن.
"دەوڵەتی تورک دەکەوێت "
وەسا وانیکە ههەڵوێستی خۆی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی و وتی: ئەمڕۆ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانمان لە ژێر چادری چالاکیداین، تا دەوڵەتی تورکیا هێرش بکاتە سەرمان، بەهێزتر دەبین، منداڵان و بەتەمەنەکان دەکوژێت کوا مافی مرۆڤ؟ وێستگەی کارەبا دەکاتە ئامانج، ژێرخانەکان دەکاتە ئامانج.