لە ٢٠١٣دا دەوڵەتی تورکیا ٧٠٨ شوێنی ڕۆژئاوای کردووەتە ئامانج
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ئامارێکی لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خستەڕوو، بەو پێیە دەوڵەتی تورکیا ٧٠٨ شوێنی بە ئامانج گرتووە و و ٢٢ منداڵ گیانی لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣شدا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ژێرخانی ئابووری هەرێمەکە، بە پێی ئامارێک کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدەوە لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەوڵەتی تورکیا ٧٠٨ شوێنی ژێرخانی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج.
لە ئامارەکەدا هاتووە، کە دەوڵەتی تورکیا ٧٠٨ شوێنی وەک شوێنی پیشەسازی، قوتابخانە، وێستگەی کارەبا، وێستگەی ئاو، چاپخانە و چەندین ناوچەی دیکەی ژێرخانی هەرێمەکەی کردووەتە ئامانج، کە بە هۆیەوە ٤٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٢٢یان منداڵ.
لە ئامارەکەی قەسەدەدا ئاماژە بە برینداران کراوە، کە ٣١٦ کەس برینداربوون و ١٢یان منداڵن.