لە دژی ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان هەڵمەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێدەکات

بە مەبەستی پشتیوانی لە کۆمپانیای گزنگی بەربەیان، کە بۆ دەرخستنی ڕەنگ و دەنگی ژنان لە باشووری کوردستان کار و چالاکی بەڕێوەدەبات، هەڵمەتێکی هاشتاگ دەستپێدەکات.

سلێمانی

 

سەبارەت بە بڕیاری حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان  و دەزگای ئاسایشی هەرێم، بۆ ڕاگرتنی کار و چالاکییەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان، بۆ بەرهەمهێنانی بەرنامەی تەلەفزیۆنی سنوردار، کە بۆ ژن تڤی بەرنامە بەرهەم دەهێنێت، ئەمرۆ ١ی کانوونی دووەم، کاتژمێر ١٤:٠٠ دوای نیوەڕۆ هەڵمەتێکی هاشتاگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستپێدەکات.

 

ئەم هەڵەمەتە هاشتاگە بە ناوی # نا-بۆ-بێدەنگکردنی-دەنگی-ژن، بە مەبەستی پشتیوانی لە خەباتی ئەم کۆمپانیایە، کە بۆ ماوەی ٧ ساڵە لە باشووری کوردستان لە چوارچیوەی دەرخستنی توانا و ڕۆڵی ژنان کار و چالاکی بەڕێوەدەبات.