ژنانی عەفرین: ناگیهان ژیان و سروشتی خۆشدەویست

ئەو ژنانەی عفرین کە ناگیهان ئاکارسەل دەناسن و لەگەڵیدا ماونەتەوە باس لە کەسایەتییەکەی دەکەن و دەڵێن: ناگیهان ئاکارسەل لە پێناو ئازادی ژن لە زوڵم و زۆرداری عەقڵیەتی پیاوان کاری دەکرد و ژیان و سروشتی خۆشدەویست.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، ناگیهان ئاکارسەل بۆ ناساندنی خەباتی ژنۆلۆژی و زانستی ژنۆلۆژی بە کۆمەڵگە و ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا تێکۆشانێکی مەزنی بەڕێوەبرد، بەتایبەت لە هەرێمی عەفرین زیاتر ژنۆلۆژی لە کۆمەڵگەدا بڵاوکردەوە و ژنانی بە زانستەکەیان ئاشنا کرد. ئەو ژنانەی عەفرین کە کۆچیان بۆ کانتۆنی شەهبا کردووە، لەبارەی ژیان و تێکۆشانی ناگیهان ئاکارسەلەوە بۆ نوژنها دەدوێن.

 

"بە گیانێکی شۆڕشگێڕانە مامەڵەی دەکرد"

گوڵستان عارف، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی عەفرین-شەهبا، باسی لە ناسینی ناگیهان ئاکارسەل کرد و وتی: ڕووخسارە بە زەردەخەنەکەی سروشتی بوونی نیشان دەدا، ژیان و سروشتی خۆشدەوێت، هەمیشە دەیوت دار و سروشت زیندوون و لەگەڵ مرۆڤەکان قسە دەکەن، خوێندنی ئەو لەسەر زانستی ژنان و سروشت و مێژوو بوو، پێکەوە چووینە گردی ئەندەرە لە عەفرین و لەوێش بە هۆی مێژووەکەیەوە لە شوێنەکانی گردەکانی دەکۆڵیەوە، شەهید ناگیهان بە ڕۆحی شۆڕشگێڕانە هەڵسوکەوتی دەکرد و کارەکانی ئەنجام دەدا، لەو کاتەدا من کاری ڕێکخراوی سارام ​​بەڕێوە دەبرد و بۆ پێشکەوتنمان شەهید ناگیهان هەمیشە ئامۆژگاریمانی دەکرد و یارمەتیمانی دەدا و پێشنیاری دەکردین.

 

لەناو لێگەڕینی ئازادی ژناندا بوو

سایلە شێخ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان لە ناحیەی فافینی کانتۆنی شەهبا، کە شەهید نەگیهان ئاکارسەلی لە عەفرین ناسیبوو، وتی: لە عەفرین کارەکانی کۆمیتەی ئاشتەواییم بەڕێوە دەبرد. ئاشنابوونم لەگەڵ شەهید ناگیهان، ئەو پەروەردەی پێدەداین و نزیکەی مانگێک لەگەڵمان بوو، بە درێژایی ئەم مانگە ئاشنابوونم لەگەڵیدا بەهێزتر دەبوو، کەسایەتییەکەی ئارام و زیرەک بوو، لە کاتی پەروەردەدا شەهید نەگیهان ژنانی کۆدەکردەوە و چیرۆکی هەموو دایکێکی دەنووسیەوە بۆ ئەوەی لە لاپەڕەکانی مێژوودا بنووسرێتەوە، هەستی بە ژن و ئازارەکانیان دەکرد، لەبەر ئەوەی ژن لە زوڵمی عەقڵیەتی پیاو ڕزگاری ببێت، هەمیشە لە گەڕان بەدوای حەقیقەتدا بوو. ئێمە دەڵێین بەسە خیانەت لە ژنان، بە توندی ئیدانەی ڕووداوەکانی بەئامانجگرتنی ژنان دەکەین کە ئازادیخواز و پێشەنگن."

 

"لە دژی کوشتنی ژنان بەهێزکردنی ڕێکخستنی ژنانی بە بنەما دەگرت"

شیرین حەسەن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین، چیرۆکی خۆی لەگەڵ نەگیهان ئاکارسەل گێڕایەوە: "لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ ناگیهان ئاکارسەل بە ئامانجی بەڕێوەبردنی خەباتی ژنۆلۆژی هاتە ناو گەلی عەفرین یەکەم جار کە ناگیهانم بینی، خۆشەویستی ئازادی و ژنی ئازاد لە چاو و ڕووخساریدا دیار بوو، فێری کردین کە بەرەنگاری عەقڵیەتی پیاوان و ئەو دۆخە ژێردەستەییەی کە ژن تێیدا بوو، ببینەوە، شەهید ناگیهان واتای ڕاستینەی ژیانی فێری ژنان دەکرد، دەیویست ژنان لەسەر پێی خۆیان بن و تێکۆشان بکەن، بەئامانجکردنی ناگیهان ئاکارسەل زۆر بە ئازار بوو، بەڵام هێز و مۆڕاڵمان پەیدا کرد لەم ئازارە، دەبێت ئامانجمان بەهێزکردنی ڕێکخستن و زانستەکەمان بێت بەرامبەر ئەو ڕووداوانەی کە ژنان پێشەنگایەتی دەکەن، چونکە ئەم ڕووداوانە پلانیان بۆ دانراوە، لە شۆڕشدا هێڵی خیانەت و بەرخۆدان هەیە، دەبێت بەرخۆدان و خەباتمان هەبێت و بەڵێن دەدەین لەپێناو ئازادی ژنان لە تێکۆشان بەردەوام بین.