چەتەکان لە حەلەب ژنێکیان کوشت

پەیامنێری ئاژانسەکەمان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود، ژنێکی تەمەن ٥٧ ساڵ بە ناوی فەدوە محەمەد کوردی لە شاری حەلەب کوژرا.

حەلەب 

 

هێرشی ئەمشەوی چەکدارانی حەیات تەحریر شام "هەتەشە" بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بووەتە هۆی زیادبوونی قوربانیانی مەدەنی و کوژرانی ژنێک.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە حەلەب، فەدوە محەمەد کوردی تەمەن ٥٧ ساڵ لە ئەنجامی بۆردوومانی چەکی قورس لەلایەن چەکدارانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود گیانی لەدەستدا.

 

پەیامنێرمان هەروەها ڕایگەیاندووە کە چەکدارانی هەتەآشە ئەم دوو گەڕەکە بۆردوومان دەکەن و خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج.