چەتەکان لە عەفرین بەردەوامن لە بڕینەوەی دار زەیتوون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕایگەیاند، لە نێوان گوندەکانی قورتەقولاق و قەستالی ناوچەی شێرای عەفرین ٥٠ داری زەیتون بڕاونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین و ئەو ناوچانەی دیکە، کە داگیریان کردووە، دژی مرۆڤ و سرووشت بەردەوامە لەوانە، کوشتن و تاڵانکردن و ڕووفاندنی هاوڵاتیان و ئەشکەنجەدانیان، هەروەها بڕین و سووتاندنی دار و بەرووبومی کشتوکاڵی ناوچەکە.

 

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین- سووریا، سەبارەت بە بڕینەوە و بەتاڵان بردنی ٥٠ داری زەیتوون لە ناوچەی شێرای سنووری کانتۆنی عەفرین زانیاریی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دارانەی بڕاونەتەوە لەلایەن كەسێكەوە بەناوی فەوزییە شێخ ناسان خاوەنداری دەكرێت.

 

هەروەها ئەوەش هاتووە، ئەو دارانە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان گوندی قەستاڵ جندۆ و قتمییش براونەتەوە و براونەتە عەزازی.