چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەمڕۆ ٢٥ی تشرینی دووەم لە هەڵەبجە دەست بە چالاکییەکان درا.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە- چالاکیەکانی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجەو بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان گروپی کاری هەڵەبجەو ڕێکخراوی یونسیف بەدروشمی یەکدەگرین بەرامبەر بەکۆتایی هینان بەتوندوتیژی دژی ژنان و کچان، دەستیپێکرد.
گوڵستان محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەهەڵەبجەو ئەندامی گروپی کار سەبارەت بە چالاکیەکانی ئەمرۆ و ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خیزان وتی: ئەمرۆ چەند پانێڵیک بەڕێوەدەچێت کە تایبەتە هۆکارەکانی خراپ بەکارهێنانی پەیوەندیەکان و ڕەوشی مافی مرۆڤ لەهەڵەبجە چۆن دەبێت، لە ڕۆژانی دواتر خول بۆ ئەفسەران و توێژەران وخوێندکارانی یادەکە دەکەینەوە.
سەبارەت بەم ڕۆژە گوڵسران محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە دلخۆش نین بەم یادانە چونکە تەنها قسەن و خزممەتگوزاری نین ئەگەر هەر هۆکارێک هەبێت ئەوا نەتواندراوە یادەکان بەهەل ببیندریت بۆ ئەوەی خزمەت بکرێت، تاوەکو ئێستا سەنتەری داڵدەدان نییە کێشەکانمان زۆربەی لە سلێمانی دەبێت چارەسەر بکرێت، بۆیە پێویستە یادەکان بە خزمەتکردن بکرێت نەوەک تەنها یادێک بێت و تێبپەڕێت.
وتیشی: ٢٥ی تشرینی دووەم، رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانەو هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و هۆشیارکردنەوە و کۆتاییهێنانە بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی کە لەسەر بنەمای جێندەری بەرامبەر بە ژنان و کچان ئەنجام دەدرێت.