هاوپەیمانی نادا: توندوتیژی دژی ژنان بەرهەمی سیستمێکی پیاوسالارییە، شەڕەکانیش شەڕی ئێمە نین

هاوپەیمانی نادا هۆشداری دا لە پەرەسەندنی توندوتیژی ڕەگەزی لەسەر ئاستی جیهان، داوای چڕبوونەوەی خەباتی دژی هەموو جۆرەکانی ستەم و هەڵاواردن و دروستکردنی هاوپەیمانی ناوچەیی و جیهانی ژنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی کۆنەپەرستانە کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوپەیمانی ناوچەیی نادا جەختی لەوە کردەوە، کە نەبوونی دیموکراتیکی بە واتای نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، ئەمەش ژنانی بەرەوڕووی پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی زیاتر دەهێڵێتەوە، داوای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و دامەزراندنی سیستەمێکی جێگرەوە لەسەر بنەمای دادپەروەری و ئازادی و ئاشتی بوو.

 

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا بەڕێوەچوو، هاوپەیمانی نادا ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی توندوتیژی ڕەگەزی دووپاتکردەوە و داوای پەرەسەندنی خەباتی دژی هەموو جۆرەکانی ستەم و هەڵاواردنی کرد.

 

هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاندووە کە توندوتیژی دژی ژنان بەرهەمی سیستەمێکی پیاوسالارییە کە زاڵە بەسەر دەسەڵات و یاسادانان و ئابووری و میراسی کۆمەڵایەتیدا و شوێنەواری قووڵی جەستەیی و دەروونی لەسەر ژنان بەجێدەهێڵێت، هەروەها ژنان ڕووبەڕووی توندترین جۆرەکانی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی دەبنەوە، کە وردە وردە بووەتە شتێکی باو و لە ژیانی ڕۆژانەدا هەست پێنەکراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان تووشی توندوتیژی دەبن بەبێ گوێدانە تەمەن، پێگەی کۆمەڵایەتی، یان پەیوەندی ئایینی و نەتەوەیی، هەروەها ئەو ماڵەی کە بڕیارە پەناگەیەکی ئارام بێت، گۆڕاوە بۆ یەکێک لە مەترسیدارترین شوێنەکان، بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٥٢ هەزار ژن لەلایەن ئەندامانی خێزانەکانیان یان هاوبەشە نزیکەکانیانەوە کوژراون، لە کۆی ٨٦ هەزار زیانلێکەوتوو لە سەرانسەری جیهاندا.

 

ڕوونیکردووەتەوە، سیستمە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان، لەگەڵ سەرۆک و پارێزگار و دەستە یاسادانانەکانیان، ڕەگی توندوتیژی ڕێکخراون دژی ژنان، ئەمەش لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی یاساکانی باری کەسی بە شێوەیەک کە هەڵاواردن و سەرکوتکردنی چالاکوانان و سنووردارکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چالاک لە پرسەکانی ژناندا بەدەست دێت، هەروەها دەوڵەتانی پیاوسالار کۆنتڕۆڵی هەموو لایەنێکی ژیانی ژنان دەکات، لە ڕواڵەتەوە تا پەیوەندی خێزانییەکانیان و پەنا بۆ کوشتنی هەر ژنێک دەبەن کە ئەو سنوورانە ببڕێت، ئەمەش لە نەبوونی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ تاوانەکانی جینۆساید و دەستدرێژی و ئاوارەبوونی زۆرەملێ ڕوودەدات، ڕەنگە پەنجەیان بۆ کۆمەڵێک پیاو ڕابکێشن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەن کە تاوانەکانیان ئەنجامداوە، بەڵام زۆر گرنگە دان بەوەدا بنێن کە بیرکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی و پابەندبوونێکی سیاسی لە پشت ئەم کەیسانەوە هەیە، ئایا تا ئێستا شایەتحاڵی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بووین لەسەر تاوانەکانی جینۆساید و ئاوارەکردنی زۆرەملێ و هەژاری و دەستدرێژی و تیرۆرکردن و یاسای ناڕەوا؟

 

هاوپەیمانییەکە دووپاتی کردەوە، کە ژنان لە پێشەنگی شۆڕش و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەدا بوون، بەڵام بوونیان لە پۆستە سەرکردایەتییەکاندا بە سستی و پەراوێزخراو ماوەتەوە، بەشداری تەواویان مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە دیموکراتیکی ڕاستەقینە، هەروەها یاساکانی باری کەسی لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامن لە درێژەدان بە هەڵاواردن لە دژی ژنان، چ لە هاوسەرگیری، جیابوونەوە، سەرپەرشتیکردن، یان میراس، ئەم یاسایانە ڕەنگدانەوەی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی نین، بەڵکو وەک ئاماژەیەک بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی ژنان لە پێگەی ژێردەستەییدا بمێننەوە و ڕێگری لە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و سیاسییان بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕ و ململانێکانی بەردەوامی فەڵەستین، سودان، سووریا و یەمەن جەستەی ژنانی کردووە بە گۆڕەپانی شەڕ و ئاماژەیەک بۆ ستەمکاری، داوای کۆتایی هاتنی دەستبەجێی ئەم کۆمەڵکوژیانە دەکات، وتی: زۆر گرنگە دان بەوەدا بنرێت کە ڕەگی شاراوەی قەیرانەکان لە لایەنە جیاوازەکانی ژیاندا، لە ژینگە و ئابوورییەوە تا تەندروستی و پەروەردە، توندوتیژییە بەرامبەر بە ژنان، ئەو وڵاتانەی لەسەر بناغەکانی ئابووری سوودمەند و هاندانی شەڕەکان بۆ بەدەستهێنانی قازانج بونیاد نراون، کە تێیدا ژنان یەکەم و گەورەترین زەرەرمەندن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە، ژنان دەبێ پەرە بە خەباتی خۆیان بدەن بەبێ ئەوەی چاوەڕێی پشتیوانی یان بە هیوای پشتیوانی دەسەڵاتداران بن کە لەسەر بنەمای چەمکە پیاوسالارییەکانن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، با لە ڕێگەی هۆشیاری و ڕێکخستن و هاودەنگییەوە، پێکەوە لە دژی ئەو ڕژێمە پەرچەکردارانە بوەستینەوە کە شەڕەکانیان سووتەمەنی داوە وەک دڕندەترین شێوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەم شەڕانە شەڕی ئێمە نین، ڕۆژانە لەلایەن سیستمی سەرمایەداری و دەوڵەتە ناسیۆنالیستەکانەوە ئەنجام دەدرێن، کە بودجەیەکی گەورەیان بۆ شەڕەکان تەرخان دەکەن لەبری پەروەردە و تەندروستی و ژینگەیەکی تەندروست، بە واتایەکی تر وەستانەوە لە دژی شەڕەکان واتای پاراستنی ئێمەیە، هەروەها بوون وەک ژن و منداڵەکانمان و ژینگەکەمان.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئاشتی و هاوپشتی ژنانی جیهانی و ناوچەیی ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانە و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی سودمەندبووان لە جەنگ و چەتەکان دەکات کە لەسەر ململانێکان گەشە دەکەن، چارەسەرەکەش لە کارکردندایە بۆ بونیادنانی دیموکراتیک و ئازادیی ژنان و هاوسەنگی ئیکۆلۆژی بۆ مسۆگەرکردنی دادپەروەری و ئاشتی.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لە دیاردەی ژنکوژی کراوە لە ژێر پەردەی "خۆشەویستی"دا، جەخت لەسەر پێویستی ئاشکراکردنی درۆی ئەم کارانە و بەرەنگاربوونەوەی ڕەشبگیری ئۆنلاین و تاوانەکانی کردنە ئامانجی ژنان بە ناوی خۆشەویستییەوە کراوەتەوە، هەروەها داوای دروستکردنی پەیوەندی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و یەکسانی ڕەگەزی کرد.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە نەبوونی دیموکراتیکی بەپێویستی دەگەیەنێت بە واتای نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئەمەش وا دەکات ژنان زیاتر بەرەوڕووی پەراوێزخستن و دوورخستنەوە ببنەوە، هۆشداریدا لە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ژنان بە بڵاوکردنەوەی ئەو تێڕوانینەی کە ناتوانن یەکبگرن، هەروەها چارەسەر لە بونیادنانی هاوپەیمانێتییە ناوچەیی و جیهانییەکانی ژناندایە کە سنوورەکان تێدەپەڕێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و دامەزراندنی سیستەمێکی جێگرەوەیە لەسەر بنەمای دادپەروەری و ئازادی و ئاشتی.

 

لە کۆتاییدا هاوپەیمانی نادا داوای کرد هۆشیاری لە ڕێگەی خولی پەروەردە بۆ ژنان و منداڵانی کچ و پەروەردەکردنی پیاوان بۆ گۆڕینی ڕەفتارەکانیان، کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان، شەمەزارکردنی بەکارهێنانی ژنان وەک گۆڕەپانی شەڕ، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سزای لەسێدارەدان لە دژی چالاکوانان و ژنانی تێکێۆشەر، ئاڵەنگاری سیاسەتە نادیموکراتیکەکان کە ڕێکخراوەکانی ژنان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەکەنە ئامانج و چاکسازیکردن یاساکانی پێگە بۆ مسۆگەرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی هاوڵاتیبوون.

 

هاوپەیمانی نادا دووپاتی کردەوە، کە خەباتی ژنان شەقام و گۆڕەپانەکان پڕ دەکات و هەرچەند شەو تاریکتر بێت، ڕووناکی بۆ ژنان گەشاوەتر دەبێت.