بەڕێوەبەرایەتی کارو ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە٧٠ بڕوانامەی پیشەیی بەخشی

لەپای بەشداریکردن لە پێنج خولی پیشەیی، کۆمپیوتەرو کارەبایی و ژینگەیی و گەشتوگوزارو فۆتۆگرافی ئەمڕۆ بەئامادەبونی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەسەر ٧٠ بەشدار بوو دابەشکرا.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە-لەپای بەشداری کردن لە پێنج خولی پیشەیی، کۆمپیوتەرو کارەبایی و ژینگەیی و گەشتوگوزارو فۆتۆگرافی ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی یەکەم، بەئامادەبوونی وەزیری کاروباری کۆمەڵاایەتی بڕوانامە بەسەر ٧٠ بەشداربوو کە ٤٦یان ژن بوون دابەشکرا.

 

بڕوانامەکان نێودەوڵەتین و بەشداربووان بۆماوەی ٤٥ ڕۆژ لە خولەکان بەردەوام بوون، کە بەهاوکاری ڕێکخراوی گیزی ئەڵمانی و ئای ئۆ ئێم بووە، وابڕیارە بە پلانی نوێوە خولی جیاواز لە خزمەت گەنجانی هەڵەبجە بکرێنەوە.

 

لەو بارەیەوە ڕۆشنا سەعدی لە خولی کۆمپیوتەر وتی: ماوەی ٤٠ ڕۆژ بەردەوام بووم لەم خولانەدا کە کۆمپیوتەرو گرافیک و مۆبایل و درومان و چنین بوو، ئەم خولانە وایکردوە لە بێکاری ڕزگارمان بێت، ئێمە لەم خولانە بە ئومێدەوە دەڕوانین، چونکە توانیویانە هەل بڕەخسێنین و پشتگیری باشن بۆ چینی کرێکاران.

 

وتیشی: لە ڕووی یاساییەوە هەم بۆ خاوەن کار بۆ کرێکاریش باشەو ئەم خولانە وایکردووە پشت بە تواناکانی خۆمان ببەستین وابکەین بەردەوام بین.