بەشداری کردنی ژنێک لە پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێلدا

مایا فیخ، یەکەم ژنە بەشداری لە پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێلی جۆری formula 1 دەکات.

مایا فیخ، یەکەم ژنە بەشداری لە پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێلی جۆری formula 1 دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەکادیمیای پێشبڕکێی فیراری ئیتاڵی ڕایگەیاندووە مایا فیخ-ی بە ڕەگەز هۆڵەندی وەک یەکەم ژنە شۆفێر لە تیمەکەیدا بەشداری لە پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێلدا دەکات.

مایا فیخ تەمەنی ١٦ ساڵە و چووەتە پاڵ تیمی ڕکابەریی فیراری لە پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمولا-وەن دا، لە دوای دەرچوونی لە خولی تاقیکردنەوەکانی هەڵسەنگاندنی توانا لە بارەگای تیمی سور کە نزیکەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو لە مارانەلۆ، ڕاشیگەیاند بەردەوام دەبێت و بە نیازی پێشبڕکێ کردنە لە پێشبڕکێی کارت کە بە "کارتینگ" ناسراوە.

ئەم جارەش لە پاڵەوانێتی جۆری چوارەم پێشبڕکێ دەکات کە لە لایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل ( FIA ) لە پاریس سپۆنسەری دەکرێت.

ماتیا پینۆتۆ، سەرۆکی تیمەکە، ٢٣ی کانونی دووەم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "دانپێدانانی مایا فیخ لە ئەکادیمیا ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ پابەندبوونی تیمەکە بە فراوانکردنی بواری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل".

ئەم پێشبڕکێیە ماوەی ٤٤ ساڵە هیچ ژنێک تیایدا بەشداری نەکردووە تەنها پیاوان ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە.

 

ت.پ