بێریتان لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە

بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی حشتار، لە ٣٣ ساڵەی شەهیدبوونی، هەڤاڵ بێریتان "گوڵناز کاراتاش" لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بەبیرهێندرایەوە.

مەخموور

 

شەوی ڕابردووە ٢٥ی تشرینی یەکەم، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"  ٣٣ ساڵەی شەهیدبوونی تێکۆشەر بێریتان "گوڵناز کاراتاش" بەبهیرهێندرایەوە، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دوای ڕێزگرتن فادیلە تۆک، ئەندامی ئەنجومەنی عشتار قسەی کرد و باسی لە کەسایەتی قارەمانی بێریتان کرد.

 

"بێریتان هێڵی ئازادی دروست کرد"

فادیلە تۆک هەموو ئازادیخوازانی کوردستانی لە کەسایەتی شەهید بێریتان بەبیرهێنایەوەو وتی: هەڤاڵ بێریتان بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ و سروشتی ڕاستەقینەی ژنانی لە باوەش گرت و دەستی کرد بە ڕێگای ئازادی، ئامانجی هەڤاڵ بێریتان زیاتر تێگەیشتن و جێبەجێکردنی ڕۆح و خەباتی ڕێبەر ئاپۆ بوو, بێریتان ژنێکی بەهێز و متمانە بەخۆبووی دروست کرد. ئەو هێڵی ئازادی دروست کردو پێشەنگایەتی کرد، ئەو بە خیانەتکارو پەدەکەی وت" هەرگیز ناتوانن رادەستمان بکەن و ناتوانن گورزێک لە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ بدەن".

 

دوای وتارەکە گوڵێ باتمان هۆنراوەیەکی خوێندەوە کە لەسەر شەڕڤان بێریتان نووسرابوو، پاشان تیپی ستێرا زێرین هاتنە سەر شانۆ و گۆرانیان وت، دوای گۆرانییەکان سینەفزیۆنێک لەسەر خەبات و ژیانی تێکۆشەر بێریتان نمایشکرا.

 

لە کۆتاییدا حەلوا دابەشکرا و مەراسیمەکە کۆتایی هات.