"ڕێبەر ئاپۆ ئێمەی کردە خاوەن هەبوون، ناسنامە، حزب، سوپا و ئیرادە"

فەلەک یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی دادوەری ژنانی فورات، بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وتی: "ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی ژیانە بۆ ئێمە".

بەرچەم جودی

کۆبانێ-  بەبۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە زۆربەی ناوچەکان بە پێشەنگایەتی ژنان لە بواری ژینگەدا دار دەچێنرێت و چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە بواری هونەرییدا هەر لە پێشانگای هونەرییەوە بۆ گۆرانی وتن رێکدەخرێن، ئەمساڵ لە ٢١ی شوباتەوە فێستیڤاڵی منداڵانی خوێندنگەکان کە لەلایەن دەستەی پەروەردەوە ڕێکخرابوو دەستیپێکرد و پرۆژەی چاندنی سەزایی دەوروبەری شەنگال دەستیپێکرد و لە هەموو شوێنێک دار دەچێنرێت، لە ڕۆژئاواش بە کاری کەزی سەوزەوە دەگاتە هەموو شوێنێک و چاندنی دار بەردەوامە،  فەلەک یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی دادی ژنانی فورات باسی لەو کار و پرۆژانە کرد کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان ئەنجامیداوە.

 

"ڕێبەر ئاپۆ، ئێمەی لە پڕۆسەی کۆمەڵکوژییەوە دەربازی بوون و پێشانگایەتی کرد"

فەلەک یوسف لە سەرەتادا دۆخی ژنان و گەلی کوردی بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: "ڕێبەر ئاپۆ یان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کەسێکە کە بە گشتی گەلی کوردو ژنان بە تایبەتی لە لەناوچوونەوە دەربازی هەبوون کرد،  وەک فیزیکی هەبووین، بەڵام وەک ناسنامە و کلتور و کەسایەتی و هزر و ڕۆڵ پشتیوانیمان لێ دەکرا،  ڕێبەری ئاپۆ دەڵێت "زۆربەی ئەو ڕووداوانەی کە لە منداڵیمدا ژیام بەدوای مندا گەڕابوون"، وەک هاوسەرگیریی ئەلیفی هاوڕێی لە تەمەنی گەنجیدا و هەروەها هاوسەرگیری خوشکەکەی کە بە کێڵگەی گەنم گۆڕدرابووەوە گەڕانەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر پرسی ژنان دەستیپێکرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و گەڕانەکانی ڕێبەر ئاپۆدا ئێمە ئەمڕۆ وەک ژنان کەسایەتی و بوون و ڕۆڵمان هەیە لە کەسایەتی شەهید زیلاندا ژنان بوونە خاوەن پارت و ڕێکخراو، لە کەسایەتی شەهید بێریتاندا ژنان سوپا و پاراستن و هێزیان هەبوو، ئەو پڕۆژەیەی سەرۆکایەتی پێشکەشی کردین وای لێکردین کەسایەتیمان هەبێت لەسەر خاکەکەمان بە کەرامەت و ئیرادەوە بژین، هەروەها ڕێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ ئێمەی کردە پێشەنگی شۆڕش و پێشەنگی بەدیهێنانی ئاواتەکانی ژنان و گەلانی ئازادیخواز ئێمە لەبوارەکانی ژیان و پاراستن و سیاسەت و ڕێکخستن و هتد هەنگاوی مێژووییمان ناوە".

 

"ژنان مێژووی ئازادی دەنووسن"

فەلەک یوسف لە بەردەوامی قسەکانیدا سەبارەت بە تێکۆشانی ژنان وتی: "ئێمە وەک ژنان مێژوومان ڕاستکردەوە، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت  مێژووی کۆیلایەتی ژنان نەنووسراوە و مێژووی ئازادی ژن چاوەڕێی نووسینە،  ئەم مێژووە ئەمڕۆ لە لایەن ژنانەوە دەنوسرێتەوە ئەو ژیانە ڕاستەی کە لە ڕێگادا ڕۆیشتووە، ڕێبەر ئاپۆ دەشڵێت ئەم ژیانە خیانەتی لێکراوە ڕێبەرەکەشمان ئەو خیانەتەی قبوڵ نەکرد، ژیانی هێنایەوە و ئەڵتەرناتیڤی پێشکەش کردین، ئێمە وەک ژنان لەسەر ئەم بنەمایە کاردەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بەپێی هیوا و باوەڕی ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوین بۆیە ئێمە دەڵێین ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژی لەدایکبوونی ئێمەیە".

 

فەلەک یوسف تیشکی خستە سەر پەیوەندی نێوان شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و ئایدۆلۆژیای ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان و وتی: ""ئەو شۆڕشەی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد بە پێشەنگایەتی ژنان ناسراوە و لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرفراوان بوو ئەوەی ڕێگەی داوە شۆڕشەکەمان سەربکەوێت و پرۆژە و ئەڵتەرناتیڤمان هەبێت ئایدیۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆیە، لە ناو قەیرانی سوریادا باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەژێر چاودێری خۆبەڕێوەبەریدا درێژە بە ژیانی خۆی دەدات پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە ژیاندا ناسێندرا و ئەنجام درا و ئەمەش هیوایەک بوو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە کاتێک سەیری ئەم پڕۆژەیە دەکەین بەو ئەنجامە دەگەین کە ئەم مۆدێلە باشترین و سەرکەوتووترینە چارەسەری هەموو کێشەکانی گەلی بە پارادایمی ڕێبەری ئاپۆ دەکرێت".

 

 

"تێکۆشان و خەباتمان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆیە"

فەلەک یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی دادوەری ژنان لە کۆتاییدا وتی: "بەم بۆنەیەوە دەڵێین ئامانج و تێکۆشان و کار و بەڵێنمان ئەوەیە کە پەیڕەوی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی ئەم هێڵە بین، باوەڕ و هیواکانی رێبەر ئاپۆ لەگەڵ ئێمەدا وەک ژن شایستەی ئێمە دەبێت هەتا ڕێبەر ئاپۆ لە چنگی پیلانگێڕان ڕزگار بکەین، هەرگیز لە تێکۆشانمان ناوەستین، هەروەها هەموو ژنانی جیهان بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین، ئامانجەکانمان کە بۆی دەجەنگین ڕوونن، بۆیە بە بێ پچڕان بەرەنگاری دەبینەوە، لەسەر ناوی هەموو ژنانی کۆبانێش سڵاو بۆ دوورگەی ئیمراڵی دەنێرین و ٤ی نیسان پیرۆز دەکەین".