وۆرکشۆپی "هونەری قسەکردن لەبەردەم هاوڵاتیاندا" لە دیمەشق؛ هەنگاوێک بەرەو بەهێزکردنی ژنە ڕۆژنامەنووسانی سووریا

ئامادەبووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە بەهێزکردنی ژنە ڕۆژنامەنووسانی سووریا تەنیا ئامانجێکی خولی پەروەردە نییە، بەڵکو پێویستییە بۆ وتاری هاوسەنگی ڕاگەیاندن لە سووریا.

راما خەلەف

دیمەشق- ٥ی ئایار، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی سووریا وۆرکشۆپێکی خولی پەروەردەی تایبەتمەند بە ناوی "هونەری قسەکردن لەبەردەم هاوڵاتیاندا" بۆ ژنە ڕۆژنامەنووسانی سووریا لە دیمەشق ڕێکخست، ئامانجی وۆرکشۆپەکە پەرەپێدانی تواناکانی دەنگی خۆیان، بەرزکردنەوەی ئامادەبوونی ژنە ڕۆژنامەنووسانی سووریا لە دیمەنی ڕۆژنامەوانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بوو.

وۆرکشۆپەکە لەچوارچێوەی زنجیرەیەک دەستپێشخەری کە کۆمەڵەکە کاریان لەسەر دەکرد بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ژنە ڕۆژنامەنووسانی سوریا، فراوانکردنی کایەی کاریگەرییان چ لە ناوخۆ و چ لەدەرەوەی وڵات، بەتایبەتی لەبەر نەبوونی شوێنی پیشەیی سەلامەت و پاڵپشت بۆیان لە ژینگەی کاری ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوو.

لما راجح، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکاری کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی سووریا ڕوونی کردەوە کە ئامانج لە وۆرکشۆپەکە کردنەوەی ڕێگا بوو بۆ ڕۆژنامەنووسانی ژنی سووریا، کە دەنگی خۆیان ببیستن و بە شێوەیەکی چالاکانە لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندن بەشداری بکەن، نەبوونی نوێنەرایەتی ڕاستەقینە بۆ ژنە ڕۆژنامەنووسان و نەبوونی هەل بۆیان لە پاڵنەرە سەرەکییەکانی دەستپێکردنی ئەم وۆرک شۆپە بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە وەک هەنگاوێک بۆ بنیاتنانی توانای ژنە ڕۆژنامەنووسان لەم بوارەدا دەستمان بە یەکەم وۆرکشۆپ کرد لەسەر قسەکردنی ڕاگەیاندن، لەڕێگەیەوە ئامانجمان بەهێزکردنیانی ئامادەیی متمانەپێکراو و لێهاتوویان هەبێت لە بواری ڕاگەیاندندا".

دانا سەقبانی،ڕۆژنامەنووس کە بەشداریی لە وۆرکشۆپەکەدا کردبوو، خولە پەروەردەیەکەی بە ئەرێنی زانی، لە کارلێکی فێرخوازان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان ڕەنگدانەوەی هەبوو، ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەڕای ئاستی جیاوازی ئەزموون، سۆزێکی ڕوون لەنێو بەشداربوواندا هەبوو، ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام، کراوەیی گەورە بوو لە هاوبەشکردنی زانیاری بەبێ دوودڵی،ئەم ڕۆحە بەکۆمەڵە ڕەنگدانەوەی هۆشیارییەکی بەرزە لە گرنگی هاودەنگی لەنێوان ژنە ڕۆژنامەنووسەکاندا".

ناوبراو ئاماژەی بە پێویستی بەستنەوەی ژنە ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆی سووریا لەگەڵ هاوتاکانیان لە دەرەوەی وڵات کرد، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی ئاستی ئەدای ڕاگەیاندنی ژنە ڕۆژنامەنووسانی سووریا بەرز دەکاتەوە، دەڵێت: پێویستمان بە پردێکە کە وڵات و دەرەوەی وڵات بەیەکەوە ببەستێتەوە، بتوانێت ڕەوتی ئەزموون و زانیاری بە هەردوو ئاراستەدا بچێت، چونکە ڕاستی ژنە ڕۆژنامەنووسان لە سووریا هێشتا پشتیوانی و هاوکارییەکی بەرچاوی نییە.

بەشداربووان گرنگی وۆرکشۆپەکەیان لە وردکردنەوەی لێهاتووییەکانیان و دابینکردنی ئامرازی نوێیان لە هونەری پێشکەشکردنی ڕاگەیاندندا دەربڕی و جەختیان کردەوە کە ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە شتێکی تازەنیە نییە، بەڵکو پێویستییەکی پیشەیی کە کارامەیی و ئەدای ژنە ڕۆژنامەنووسان لە ژێر ڕۆشنایی دیمەنی ئاڵۆزی ڕاگەیاندنی سوریادا بەرز دەکاتەوە.

لە وۆرکشۆپەکەدا کۆبوونەوەی کارلێککاری پێشکەشکرا کە بووە هۆی گفتوگۆکردن سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسانی ژن دەبنەوە، چ لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و چ لەسەر ئاستی پیشەیی، باس لە گرنگی بنیاتنانی ژینگەیەکی پاڵپشتکارانە کرا کە بەشداری ژنان لە ڕاگەیاندنەکاندا بەرز دەکاتەوە و گەرەنتی ئازادی ڕادەربڕینیان دەکات.

وۆرکشۆپەکە بە کۆمەڵێک پێشنیار و دەرئەنجام کۆتایی هات، کە دیارترینیان پشتگیریکردن لە بەرنامەکانی ڕاهێنانی پیشەیی تایبەتمەند بۆ ژنە ڕۆژنامەنووسان، بەتایبەتی لە بواری تواناکانی دەنگ و قسەکردن؛ بەرزکردنەوەی بوونی ژنە ڕۆژنامەنووسانی سووریا لە دیمەنی ڕاگەیاندندا لە ڕێگەی پلاتفۆرمە سەربەخۆ و سەلامەتەکانەوە؛ دروستکردنی تۆڕی پیشەیی لە نێوان ژنە ڕۆژنامەنووسانی ناوەوە و دەرەوەی سووریا بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی.

لە وۆرکشۆپەکەدا جەخت لەسەر گرنگی داکۆکیکردن لە ژینگەیەکی ڕاگەیاندنی کرایەوە کە ئازادی ڕادەربڕین و هەلی یەکسان بۆ ڕۆژنامەنووسانی ژن و پیاو دەستەبەر بکات، هەروەها سازدانی وۆرکشۆپی هاوشێوە لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا بۆ گەیشتن بە فراوانترین توێژی ژنە ڕۆژنامەنووسان.