بەهێزکردنی سیاسی ژنانی یەمەن هەنگاوە بەرەو ئامادەبوونێکی چالاک لە پارتە سیاسییەکان
شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن، میوانداری دەستپێکردنی یەکەم وۆرکشۆپی مەشق و خولی پەروەردەی لە ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵدا کرد، کە تایبەت بوو بە ژنانی سەر بە پارتە سیاسییەکان، لە وۆرکشۆپەکەدا کە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ زیندوکردنەوەی ڕۆڵی سیاسی بەڕێوەچوو.

ڕانیا عەبدوڵا
یەمەن -بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی ڕۆڵی سیاسی ژنانی یەمەن و بەهێزکردنیان بۆ گەیشتن بە پێگەی بڕیاردان کردەوە، بۆیە پێویستە ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە بەردەوام بن بۆ بەهێزکردنی ژنان و فراوانکردنی بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتیدا.
وۆرکشۆپێکی خولی پەروەردەی بۆ ژنانی سەر بە پارتە سیاسییەکان لە ٧ی ئەیلوول لە شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن دەستیپێکرد و تا ١١ی مانگ بەردەوام دەبێت، ئەمە یەکەم چالاکییە لە دوای وەستانی چالاکی سیاسی ژنان لە یەمەن بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ، وۆرکشۆپەکە کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و منداڵان جێبەجێکرا، ٢٠ ئەندامی ژنانی پارتە سیاسییەکانی شارەکەی کردە ئامانج.
لە سەرەتای دەستپێکردنی وۆرکشۆپی خولی پەروەردەیەوە، تیشکی خستۆتە سەر پشکنینی میکانیزم و دەرفەتەکانی پشتیوانیکردن لە بەهێزکردنی سیاسی ژنانی یەمەن و بەرزکردنەوەی ئامادەی چالاکانەیان لە چوارچێوەی ژیانی پارتدا لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانی سەرکردایەتیکردنیان و فراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ بەشداریکردنیان لە بڕیاردان لەسەر ئاستی ناوخۆی و نیشتمانی.
وەرگرتنی ڕۆڵی سەرکردایەتی
ئەنجێلا سوڵتان مەعمەری، دامەزرێنەری جێبەجێکاری ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و منداڵان، وتی: ئەمڕۆ ئێمە بەشێکین لە پڕۆژەیەک کە ئامانجی چالاککردنی ڕۆڵی کارای ژنانە لە چوارچێوەی پارتە سیاسییەکانی یەمەن، لەم وۆرکشۆپەدا، تیشکمان خستە سەر گرنگی بەشداری سیاسی ڕاستەقینەی ژنان و ئامادەکردنیان بۆ وەرگرتنی ڕۆڵی سەرکردایەتی لەڕێگەی خولی پەروەردەی و بەرکەوتن بە تەوەرە سەرەکییەکانی وەک هەڵبژاردن، هەروەها باسمان لە چۆنیەتی دامەزراندنی پێکهاتەی ڕێکخراوەی کاریگەر لەناو پارتەکاندا کرد.
جەختی لە پابەندبوونی خۆی بەو جۆرە پڕۆژانە کردەوە، کە تیشک دەخاتە سەر بەشداری ژنان لە ژیانی گشتی و چالاکی سیاسیدا، بەو هیوایەی، دوای سەرکەوتنی قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە، ببێتە پێشەکییەک بۆ چالاکییەکانی دواتر کە بەرەوپێشبردنی بەهێزکردنی ڕاستەقینەی ژنان لە چوارچێوەی پارتە سیاسییەکاندا.
"کارلێک و هیوای بەشداربووان"
سارا عەبدول جەلیل سەعید، ڕۆژنامەنووس ڕوونی کردەوە، کە نوێنەرایەتیکردنی بەشداری ژنان لەم جۆرە وۆرکشۆپانەدا گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنای ئەو پەراوێزخستنە سیاسییەی ژنان بەدەستی دەهێنن، ئێمە سوودێکی زۆرمان لەم دانیشتنە وەرگرتوە، کە ئاسۆی نوێی بۆ ئێمە کردۆتەوە لە بواری بەشداریکردنی گشتیدا، بە پەیامێک ئاڕاستەی چالاکوانانی ژنی کرد: دوودڵ مەبن لە چوونە ناو ئەزمونی سیاسی، چونکە ئێوە نیوەی کۆمەڵگەن.
ڕەفا مەروان، ئەندامی پارتی سۆسیالیستی یەمەن، وتی: ئەم خولە دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ خولی پەروەردەی ژنان لە پارتە سیاسییەکاندا، ئەمەش وایان لێدەکات بگەنە پێگەی بڕیاردان لەناو پارتە سیاسییەکان و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان، هەروەک پیاوان، نەبوونی ژن بە واتای نەبوونی نیوەی کۆمەڵگە دێت.
شەیما ڕەمزی، ئەندامی کۆنگرەی گشتیی گەل ڕایگەیاند، ئێمە بەشداریمان لەم خولە ناوازەیەدا کرد بۆ بونیادنانی زانیاری و سەرکردایەتی و لێهاتووی پەرلەمانیمان بۆ ئەوەی بتوانین درێژە بە چالاکییە سیاسییەکانمان بدەین، ئەم وۆرکشۆپە کە یەکەمین وۆرکشۆپە لە جۆری خۆیدا لە سەرەتای شەڕەوە، باس لە بابەتگەلێکی گرنگی وەک بونیادنانی کاراکتەری سیاسی و بەهێزکردنی ژنان بۆ گەیشتن بە پۆستە پێشکەوتوەکان لە دەسەڵاتدا کرد، ئێمە ئاواتەخوازین پۆستی سەرکردایەتی وەک پارێزگار و وەزیر بەدەست بهێنین، هەروەها نوێنەرایەتی یەمەن بکەین لە پۆستە باڵاکانی سەرکردایەتیدا، ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە ئاسۆی فراوانمان بۆ دەکەنەوە.
وەک هالا عەبدوڵا، ئەندامی پارتی یەکێتی ناسری، ئاماژەی پێکرد، دامەزراندنی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە پێگەی ژنان وەک بڕیاردەر بەرز دەکاتەوە و دەرفەتێکی ڕاستەقینەیان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ بەشداریکردن لە داڕشتنی داهاتودا، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنیان لە پەراوێزخستن و توندوتیژی، و ڕێگەیان پێدەدات بگەنە پۆستی سەرکردایەتی.
ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەیەکی نیشتمانی بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی بەشداری ژنان لە پرۆسەی سیاسی و بەشداریکردن لە بونیادنانی دیمەنێکی سیاسی گشتگیرتر و بەردەوامتر.