بەهۆی تۆپبارانەوە بۆ سەر کۆبانێ ١٠ کس بریندار بوون

داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی گوندی ئەشمەیان لە گوندەکانی کۆبانی لە ناوچەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان کردو بەهۆیەوە ١٠ کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی  ١ی شوبات، ماڵێک لە گوندی "ئەشمە"ی سەر بە شاری کۆبانی لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی داگیرکەری تورکیا بۆردومانکرا و بەهۆیەوە ١٠ کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن.

 

ناوی بریندارەکان: یوسف جەمال دەروێش (چوار ساڵ)، شیرین سلێمان ئیسماعیل (٥ ساڵ)، ئەڤین سلێمان ئیسماعیل (دوو ساڵ)، محەمەد جەمال دەروێش (٨ ساڵ)، غەزەل جەمال دەروێش (دوو ساڵ)، هەیفا سلێمان ئیسماعیل (٣٦ ساڵ)، سەباح سلێمان ئیسماعیل (٢٦ ساڵ)، منداڵ ئامینە جەمال دەروێش (١٣ ساڵ)، ئارین جەمال دەروێش (یەک ساڵ) , ئەحمەد ئیبراهیم دەروێش (٤٦ ساڵ).