بەهۆی باران و لافاو لە تەنزانیا: ٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا

حکومەتی تەنزانیا ڕایگەیاند لە ماوەی دوو هەفتەدا ٥٨ کەس بەهۆی باران و لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و لافاو کاریگەری لەسەر ١٠ هەزار ماڵ و ٧٥ هەزار کێڵگە کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەرزی بارانبارین لە تەنزانیا، کە بە شێوەیەکی سەرەکی مانگی نیسانە، بەهۆی ڕووداوەکەی ئێل نینۆوە سەخت بوو. لەگەڵ دیاردەی ئێل نینۆ لە لای ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن، کەش و هەوا زۆر گەرم بوو، وشکەساڵی لە هەندێک ناوچە ڕوویدا و لە هەندێک ناوچەدا بووە هۆی بارانێکی زۆر.

 

لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە تەنزانیا بارانێکی زۆر بووە هۆی لافاو لە ناوچە کەناراوەکان. پاسێک لە باکووری وڵاتەکە کەوتە ژێر ئاوەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٨ منداڵ.

 

حکومەتی تەنزانیا ڕایگەیاند، لەماوەی دوو هه فتەدا ٥٨ که س گیانیان له ده ستداوەو لافاوەکە کاریگەری لەسەر ١٠ هەزار ماڵ و ٧٥ هەزار کێڵگە کردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بارانبارین تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.