به‌رهه‌مهێنانی ئینستاگرام بۆ منداڵان ناڕه‌زایه‌تی چالاكوانانی مافی منداڵانی لێكهوتهوه
گروپێك له پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی له بواری مافی منداڵان نامه‌یه‌كیان بۆ سه‌رۆكی فه‌یسبووك مارك زوکەربێرگ ناردووه داوا ده‌كه‌ن ده‌ست له پلانە نوێیەکەیان هەڵبگرێت کە دروستكردنی ڤێرژنێكی نوێی ئینستاگرامە تایبه‌ت به منداڵان.
گروپێك له پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی له بواری مافی منداڵان نامه‌یه‌كیان بۆ سه‌رۆكی فه‌یسبووك مارك زوکەربێرگ ناردووه داوا ده‌كه‌ن ده‌ست له پلانە نوێیەکەیان هەڵبگرێت کە دروستكردنی ڤێرژنێكی نوێی ئینستاگرامە تایبه‌ت به منداڵان.
ناوەندی هەواڵ
له نامه‌ی گروپی "هه‌ڵمه‌تی منداڵی بێ ڕێكلام" كه كار بۆ نه‌هێشتنی بارزگانیکردن بە منداڵان ده‌كه‌ن، هاتووه: دروستكردنی ڤێرژنێكی نوێ له ئینستاگرام تایبه‌ت به منداڵانی خوار ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ، كارێكی هه‌ڵه‌یه و منداڵان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌كاته‌وە، ئه‌م نامه‌یه له‌لایه‌ن ژماره‌یەك له رێکخراوه‌كانی پاراستنی مافی منداڵان له وڵاتانی ئه‌مریكای باكور، ئه‌وروپا و ئوسترالیا واژۆ كراوه و ئاڕاستەی کۆمپانیای فەیسبوک کراوە.
وته‌بێژی فه‌یسبوك ستیفان ئۆتوای له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: ده‌ستمان به دۆزینه‌وه و دروستکردنی ڤێرژنێكی نوێ له ئینستاگرام كردووه كه تایبه‌ته به منداڵانی هەرزەکار، ئێمه ده‌زانین له‌كاتی گەشهدان به ئه‌زمونێكی نوێ ده‌بێت لەپێشینەی کارەکان پارێزگاری و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تیه‌كان بێت، له‌به‌رئه‌وه گفتوگۆ لەگەڵ پسپۆڕانی تایبه‌ت به دۆخی منداڵان و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی و ده‌رونی ده‌كه‌ین.
بەڕێوهبهرایهتی فه‌یسبوك ئاماژەی بەوەداوە رێكلامه‌كانی فه‌یسبوك له‌سه‌ر ڤێرژنە نوێیەکەی ئینستاگرام بڵاونابێته‌وه، تەمەنی بەکارهێنەریش دەبێت لە ١٣ ساڵ كەمتر نه‌بێت.
ئینستاگرامیش ڕایگه‌یاندووه به‌نیازه له رێگای به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد (الذكاء الصناعي)ەوە رێگا نه‌دات به كه‌سانی گه‌وره بتوانن نامه بۆ منداڵان بنێرن كه دواتر ببێته هۆی په‌یوه‌ندی ناتەندروست، له هه‌مان كاتدا منداڵانی بەکارهێنەر له‌كاتی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌لایه‌ن كه‌سی گومانلێكراوەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
لە بەرامبەردا چالاكوانانی پاراستنی مافی منداڵان ئاماژە بە هه‌بوونی مه‌ترسی گه‌وره ده‌كه‌ن، پێیان وایه به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك به ئاسانی ده‌توانن زانیاری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام به‌ده‌ستبهێنن، به‌م شێوه‌یه منداڵان ڕووبەڕووی ده‌ستدرێژی ئه‌لكترونی دەبنەوە، هەروه‌ها منداڵانی ته‌مه‌ن بچوكیش ده‌توانن ڤێرژنە نوێیەکەی ئینستاگرام بەکاربهێنن بە دانانی ساڵی لەدایکبوونی هەڵە، بەمەش سانسۆرێك نابێت بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی منداڵان.
ت.پ