بەهار مونزیر: شەڕڤانان بەو خەباتە گرنگەی کە کردیان وێنەی ژنیان لە ناوچەکەدا و لە جیهانیشدا گۆڕی

لە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ژنانی شەڕڤانان لەلایەن چەتەکانی هەتەشەو داعش و بێڕێزی کردن پێیان لەلایەن پیاوانی بەناو مەلاوەو پیاوانی ئایننیەوە، چالاکوان بەهار مونزیر دەڵێت: شەرڤانان بەو خەباتە گرنگەی کە کردیان وێنەی ژنیان لە ناوچەکەدا و لە جیهانیشدا گۆڕی.

هێڤی سەڵاح  

 

سلێمانی_بە درێژایی مێژوو ژنان لە کاتی شەڕ و داگیرکارییەکاندا ڕۆڵی جۆراوجۆریان بینیوە، سەرەڕای ڕووبەڕووبوونەوەی بەربەستە کۆمەڵایەتی و کولتوورییە بەرچاوەکان، بەڵام زۆرێک لە ژنان لە کاتی ململانێدا بەشدارییەکی بەرچاویان لە پاراستنی وڵاتەکانیاندا کردووە،ژنان لە مێژووی ئیسلامدا خاوەنی بەرپرسیاری زۆر و مافی تایبەت بووە. دین، بە شێوەیەکی ڕوون مافەکانی ژنان دیاری کردووە، بەرزکردنی ژیان و پاراستنی خێزان و کۆمەڵگا لە بنەمای ئیمانیدا ڕێکخستووە،بەشداری ژنان لە شەڕ و ڕووداوەکان نیشان دەدات کە ژنان تەنها بەرپرسیاری خێزان نیەن، بەڵکو ڕوڵی گرنگی هەیە لە پاراستن و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگا،هاوکات کورد مێژوویەکی دێرین و دەوڵەمەندی هەیە، و تۆماری ژن لەو مێژووەدا تا ئێستا بە نەنوسراوی ماوەتەوەوئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە تواناو لێهاتووی ژنانی ڕابردوو بە نەزاندراوی بمێنێتەوەو  دەبێت ژنان و بەتایبەت نووسەران کار لەسەر تۆمارکردنی مێژووی پر شکۆی ژنان بکەن،  کە ڕؤلێکی باڵایان هەبووە لە بەرەو پیشبردنی کۆمەڵگە و پاراستنی  خێزان و خاک و نیشتیمان،لە مێژووەو تا ئێستا ئێمە خاوەنی کۆمەڵێک ژنی سەرکردەین وئەگەر بە جدی توێژینەوەیان لە بارەوە بکرێت دەتوانین چیرۆکی ئەو ژنانە بدۆزینەوە کە سەرکردایەتی گۆرانکاری و بزووتنەوە جیاوازەکانی ڕزگاری نەتەوەیان کردووەو  کاریگەریان لەسەر ڕەوتی کۆمەڵگە بەجێهێشتووە، بەشێوەیەک کە هێشتا بە تەواوی دانیان پێدا نەنراوە و وەک پێویست کار و کردەوەیان ئاشکرا نەکراوە، لە پای ئەمانە بە ڕادەیەکی ترسناک لە جێی بکەری و ڕۆڵی ڕاستەقینەیان زۆر جاردەبینین کاری ژن لە مێژوودا لە جلوبەرگ و خۆڕازاندەنەوەدا قەتیس دەکرێت، یان دەکرێتە یاریدەدەرێکی بێتوانای پیاو، لە بچووکترین نموونەدا کەسایەتیەکی وەک حەپسەخانی نەقیب وای لێکراوە بە جلەکانیدا بناسرێتەوە، لە کاتێکدا دەکرا لێکۆڵینەوەکان وەک پایەیەکی پێشکەوتنی کەلتووری لێیبڕوانیایە.  

  

بەشداری ژنان لە سەربازیدا لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ  زۆر گرنگ بووە، ژنان هەرچەندە بەرەوپێشچوونیان بە شێوەی فەرمی لە سەربازییدا کەمتر بوو، بەڵام بە هۆکارەکان و ڕووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، ژنان هەوڵیان داوە بۆ بەشداری لە زیادکردن و باشکردنی ئاستی سەربازی و ڕێکخستنی کارەکان. 

 

لە مێژووی سەربازی، ژنان بە شێوەیەکی سنووردار بەشدارر بوون، هەرچەندە لە کۆمەڵگە و نێوان کۆمەڵایەتیەکاندا ژنان بە شێوەی پشتیوانی و ڕێکخستن هەستیار بوون و زۆر جار ڕووبەڕووی توندوتیژی و شەرەکان بوون. 

 

ژنان بەشداری پاراستن بوون 

هۆکارە جیاوازەکان هەبوون بۆ بەشداری ژنان، وەک پاراستنی خێزان، پشتگیری لە فەرماندەیان و بەرزکردنەوەی ڕووحی و ڕێنماییی کۆمەڵگە، بەشداری ژنان لە سەربازی، بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بە هۆی پەرەسەندنی خەبات و یەکگرتن لە کۆمەڵگا بووە، و هەروەها هۆی گەیشتن بە بەرپرسیاری زۆرتر بوو، ژنان لە نێوان سەرباز و کۆمەڵگا هەروەها بەرپرسیاری سەربازی لەڕێگەی ڕێنمایی، ژنان لە بەشداری سەربازیدا بە شیواز و قۆناخی جیاوازدا تێپەربوون، وەکو پشتگیری خێزانەکان، بەشداری لە ڕووداوەکان و ڕێکخستنی کارە سەربازیەکان. ئەمە بە هۆی گەیشتن بە توانایەکی زیاتر، بەرپرسیاری و بەهێزبوونی ژنانیش دەرخست. 

 

لەگەڵ گۆرانکاری سەردەمەکاندا و پیشکەوتنی کۆمەڵگە و سیاسەت و سەربازیداو هاوکات دروستبوونی ئیسلامی سیاسی و ئەو ڕۆڵ و کاریگەرییە کە هەیەتی لەسەر کۆمەڵگە بووەتە هۆی ئەوەی بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی ئەو هەلە بە شێوازی جیاواز بقۆزنەوە وبێڕێزی بە ژن و تواناو مافەکانیان بکەن  لە ژێر ناوی دیندا، مەلایەک بەناوی "مەزهەر خۆراسانی" ئاماژەی بەوەکرد کە ژنان تەنها دەبێت لە ماڵەکانیاندا بن و گوناحە کە سنووری ماڵەوە بچنەو دەرەو و توانای ئەوەیان نییە چەک هەڵبگرن و نیشتیمان بپارێزن، ئەم مەلایە کە پێشتریش چەندین جار بێڕێزی بە ژنان کردووە دەڵێت کە "ژنان تەنها دەبێت لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە نەک ببن بە شەرڤان" و بە ئاشکرا پشگیری و پشتیوانی خۆی بۆ ئەحمەد شەرع دەربری کە ماوەی شەش ڕۆژ بە بەردەوامی هێرشی دەکردە سەر هەردوو گەرەکی شێخ مەقسودو و ئەشرەفییەو بە بێ جیاوازی هەموو جۆرە توندوتیژیەکی نامرۆڤانەی بەرامبەر ژن و منداڵی کورد بەکارهێنا.

 

"لە شێخ مەقسودو ئەشرەفیە ژن خۆیان فەرماندە و ڕابەری ئەو خەباتە گرنگە بوون" 

بەهار مونزیر، داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان و بەرێوبەری ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان وتی: سەرەتا من پاڵپشتی خۆم بۆ ئەو خەباتە دووبارە دەکەمەوەکە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوو بەردەوام بوو، هەموومان دڵمان لەگەڵیاندا بووە و شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کە ئێمە لە ڕێپێوانێکی شایستەدا لە سلێمانی بەشداریمان کرد، وەک چالاکوان و ڕێکخراوەکان و کەسانی سیاسی وخەڵکی جیاواز بەشداری کرد بۆ پاڵپشتی کردن و هاوخەمی و نیگەرانی دەربرین لەوەی کە روویداوە، بەڕاستی هەندێک لە ڤیدیۆکان بە جۆرێک بوو مرۆڤ نەیدەتوانی تا کۆتایی سەیری بکات و ئیهانەکردنێکی زۆر هەیە، بەڵام دیوەکەی دیکەی بەراستی خۆراگری، ئازایەتی، بوێری، دەنگی ژن، هێزی ژن، بەشدارییەکی کارای ژن، ژن خۆیان فەرماندە و ڕابەری ئەو خەباتە گرنگە بوون، ئەتوانم بڵێم ئەمە ئەو مێژووە پرشنگدارەیە لە ژیانی شەرڤانان و ئەو خەباتە گرنگەی هاوڵاتیانی ئەو دوو گەرەکە کردیان، خۆشبەختانە پشتیوانییەکی زۆر کران، یەکێک لە کارە گرنگەکان بوو نەک تەنها لە کوردستان بەڵکوو لە شوێنە جیاوازەکانی دیکەوە هاوخەمی هەبووە بۆ ئەم بارودۆخە گەورەیە، ئەگەر کەسێک بدات لەم مێژووە لەم توانا زۆرە و بەتایبەتی لە توانای ژنان قابیلی قبوڵ کردن نییە.

 

"دەمانەوێت ئەم دەنگە کۆنەخوازانە سەرکوت بکرێت" 

ئاماژەی بەوەشکرد،  لێدوانی توندوتیژی دیدێکی توندڕەوییە  و هێرش دەکاتە سەر شەڕڤان هێرش دەکاتە سەر ژنان، کە دەڵێت ژن دەبێت لە ماڵەوە بێت دەبێت چا تێبکات، ئەمانە هەمووی ئەو قسە خراپانەن و ئەمە دیدێکی کۆنەخوازە، بە سەدان هەزار خەڵک لە هەرێمی کوردستان و لە ولاتە جیاوازەکان نیگەرانە لەو لێدوانە، هەروەها دیدێکی تر هەیە کە کەسانی دڵسۆزن و پێێیان وایە کە دەبێت باس نەکرێت بۆی گەورە نەکرێت بەڵام ئێمە دەمانەوێت بچوکی بکەینەوە، ئێمە دەمانەوێت ئەم دەنگە سەرکوت بکرێت ئەم دەنگە بەو جۆرە ئازادانەیە نەتوانێت لێدوان بدات بەراستی چونکە ئەوە دیدێکی ترسناکە و دیدێکە ژن بە زەلیل بزانێت و لە لێدوانەکەدا دەڵێت ژن لە سیسرک دەترسێت، بە پیاو دەڵێت پیاوی مل پان،ئەمانە هەموو ئەو قسە ناشرینانەن کە وتنەوەشی خراپەو من خۆم ئێستا حەز ناکەم بیڵێمەوە بەڵام بۆیە ئەیڵێین کە وەک دیکۆمێنتێک بمێنێتەوە کە بۆچی ئێمە نیگەرانین لەو گفتوگۆ و لێدوانانەی کەدراوەو ئەو ئەچێتە ریزی پشتیوانیکردن لە توندڕەوی ئەگەر ئێمە بێین حسابی ئەوە بکەین کە باس لەوە دەکات کە ژنان چۆن دەتوانن ڕووبەڕووی ئەوە ببنەوەو وە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئیهانە بە توانای ژن دەکات ئیهانە بەو شەرڤانە ئازایانە دەکات کە لوتی داعشیان شکاند لە شنگال، ئەوان بوونە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک ژن لە دەست ئیهانەی چەتەکانی داعش ڕزگار بکەن، بۆیە ئەمە مێژوویەکی پڕشنگدارە بەڕاستی هیچ کەسێک ناتوانێت بیشێوێنێت، لەسەر ئاستی جیهان دەنگدانەوەی هەیە و بۆچوونی من ئەوەیە کە شەرڤانان بەو خەباتە گرنگەی کە کردیان وێنەی ژنیان لە ناوچەکەدا و لە جیهانیشدا گۆڕی.